riklam

داوا نوێكه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وه‌ڵه‌تی دژی داعش

جیهان 06:16 PM - 2015-05-26
 داوای فراوانتر كردنی هێرشه‌كان ده‌كات بۆسه‌ر داعش

داوای فراوانتر كردنی هێرشه‌كان ده‌كات بۆسه‌ر داعش

فه‌ره‌نسا داواده‌كات هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش فراوانتر بكرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ 26-5-2015، لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه‌، پێویست ده‌كات هێرش و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ عیراق سوریا فراوانتر بكرێت، بۆهه‌رچی زووتر سنوردانان بۆ هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا.

فابیۆس ره‌خنه‌شی له‌ حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی گرت به‌وه‌ی كه‌ وه‌ك پێویست ناتوانێت به‌رده‌وامی بدات به‌ هێرشه‌كانی سوپا كه‌ی و به‌شێوه‌یه‌كی زۆرخراپ توشی شكان بووه‌و هیچ ئیراده‌یه‌كی تێدانه‌ماوه‌.

جێی باسه‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا هه‌رله‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و هێرشه‌كانی له‌ عیراق و سوریا یه‌كێك بووه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌شداربوه‌ له‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و زۆرترین هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 PUKmediaرۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket