riklam

له‌به‌ر به‌كارنه‌هێنانی ده‌ست كێش سزاده‌درێت

ژنان‌ 09:41 AM - 2015-05-26
ساڵانه‌ چه‌ندین ژن سزاده‌درێت

ساڵانه‌ چه‌ندین ژن سزاده‌درێت

 لیژنه‌ی ( امر بالمعروف والنهی بالمنكر) ی ‌وڵاتی سعودیه‌ سزای سه‌رزه‌نشت كردن به‌سه‌ر ژنێكی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست كێشی به‌كار نه‌هێناوه‌و ده‌سته‌كانی به‌ده‌ركه‌وتوون.

فرانس پرێس له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه‌له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،  ژنێك له‌شاری ریازی سعودیه‌ له‌كاتی چوونی بۆ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌كانی  ئه‌و شاره‌ دوای داپۆشینی ته‌واوی جه‌سته‌ی ته‌نها ده‌ستی نه‌بێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ( امر بالمعروف والنهی عن منكر ) سزای سه‌رزه‌نشتكردن و ده‌ركردنی له‌ بازاڕی شاره‌كه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ .

 

فرانس پرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌: لیژنه‌ی ( امر بالمعروف والنهی عن منكر) لیژنه‌یه‌كی ئاینیه‌وه‌و ، ده‌بێت  به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌وان بۆ ژنانی وڵاتی سعودیه‌ دایانناوه‌ ، كه‌ به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناوی ده‌به‌ن ، به‌تایبه‌ت داپۆشینی ته‌واوی جه‌سته‌و ده‌ست كێش كردنه‌ ده‌ست یه‌كێك له‌ یاسا سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌یه‌، بۆیه‌ ساڵانه‌ چه‌ندین ژن و كچ به‌و هۆیه‌وه‌ سزاده‌درێن. 

 

PUKmedia  و/ ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket