riklam

پپێنجوێن.. ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ده‌كرێت

کوردستان 04:39 PM - 2015-05-24
دوو داواكاری پێشكه‌ش به‌ پارێزگاری سلێمانی كردوه‌

دوو داواكاری پێشكه‌ش به‌ پارێزگاری سلێمانی كردوه‌

به‌رپرسانی ئیداره‌ی پێنجوێن (2) داواكاری له‌وه‌رزی گه‌رمادا ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سلێمانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت.

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ساڵانه‌ له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زیاد ده‌بێت و لای خۆشییه‌وه‌ لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن، له‌رێگه‌ی  PUKmediaوه‌ (دوو) داوا ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌تایبه‌تیش پارێزگاری سلێمانی ده‌كات و داواكاره‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆیان جێبه‌جێ بكرێت و وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، نه‌قیب ئیسماعیل ئیبراهیم، لێپرسراوی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن، تایبه‌ت بۆ PUKmedia وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ گژوگیاو پاوانێكی زۆر له‌ناوچه‌كه‌ماندا دروست بووه‌، بۆیه‌ به‌نوسراوی ره‌سمی داوامان له‌به‌رپرسانی ئیداری و به‌تایبه‌تیش قائیمقامی پێنجوێن كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت بۆ دابینكردنی ژماره‌یه‌ك ئامێروپێداویستی كه‌ زۆرمان  پێویسته‌و مه‌به‌ستمانه‌پێش كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بۆمان دابین بكرێت، چونكه‌ تیمه‌كانمان و كارمه‌نده‌كانمان زۆریان پێویسته‌.

ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێكی تر له‌كێشه‌كانمان كه‌ ره‌نگه‌ ئاسته‌نگی زۆرمان له‌داهاتوودا بۆ دروست بكات، نه‌بوونی سوته‌مه‌نیه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكارین له‌به‌ڕێزان پارێزگاری سلێمانی و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان سوته‌مه‌نیمان بۆ دابین بكه‌ن، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌سه‌ر گیرفان و پاره‌ی خۆمان سوته‌مه‌نی دابین ده‌كرێت.

 شایه‌نی باسه‌، تائێستا هیچ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری رووی نه‌داوه‌، ئه‌م داوایه‌ی لێپرسراوی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێنیش وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێكی پێش وه‌خته‌یه‌ بۆ روونه‌دانی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌.

PUKmedia پێنجوێن-رێبین حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket