ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان فریای ده‌كه‌وێت؟
جیهان 02:05 PM - 2015-05-24ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا
دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان ( AK PARTI) له شاری سیرت له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا قورئانی به‌ده‌سته‌وه گرت‌و و وتاری پێشكه‌شكرد، له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیاوه ره‌خنه‌باران كرا.
ئۆپۆزسیۆنی توركیا ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌گرن كه قورئانی بۆ ئامانج و بانگه‌شه‌ی حزبی به‌كارهێناوه له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوری توركیا ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێ لایه‌ن بێت و سه‌ربه‌هیچ حزب و لایه‌نێك نه‌بێت و بانگه‌شه بۆ هیچ حزب و گروپ و لایه‌نێكی سیاسی نه‌كات.
ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ قورئان ده‌ژیم
ئه‌ردۆگانی قورئان به‌ده‌ست له‌كاتێكدا كه به گوڕ‌و تین و جۆش و خرۆشێكی سه‌یره‌وه وتاری پێشكه‌ش ده‌كرد رایگه‌یاند: من به قورئان گه‌وره بووم و له‌گه‌ڵ قورئاندا ده‌ژیم.
ئه‌و وتاره‌ی ئه‌ردۆگان مشتومڕێكی سه‌یری له‌ناو په‌رله‌مان و رای گشتی توركیا هێنایه ئاراوه.
پارتی كۆماری گه‌ل: كه‌سێك قورئان ده‌خوێنێت ده‌بێت پابه‌ندی قورئانیش بێت
ئیلهان ئۆغوز په‌رله‌مانتار له سه‌ر لیستی پارتی كۆماری گه‌ل له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی وایه له‌گه‌ڵ قورئان گه‌وره بووه‌و له‌گه‌ڵ قورئان ده‌ژی ده‌بێت بزانێت كه له قورئانی كه‌ریمدا دزی و به‌رتیلخواردن و گه‌نده‌ڵی و زوڵم و زۆر، حه‌رامه‌و نابێت بكرێت، كه‌سێك كه ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ قورئان ده‌ژیم ده‌بێت پابه‌ندی یاسا و رێساكانی خوا و قورئان بێت.
كه‌مال قلیچدار ئۆغلو سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل به توندی هێرشیكرده سه‌ر ئه‌ردۆگان و رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن مافی ئه‌وه‌یان نییه چی دیكه له پۆستی سه‌رۆك كۆماری دا بمێننه‌وه.
كه‌مال ئه‌ردۆگانی به پێشێلكردنی ده‌ستوری توركیا تۆمه‌تبار كرد‌و رایگه‌یاند: ئه‌ردۆگان یاسای پێشێلكردووه‌و پشتیوانی له حزبێكی دیاریكراو كردووه له كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار بێلایه‌ن بێت، ئۆغلۆ داوای له ئه‌ردۆگان كرد كه له عه‌بدوڵڵا گویل فێر بێت كه چۆن سه‌رۆك كۆمارێكی بێلایه‌ن بوو.
سه‌رۆكی پارتی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه سه‌ركرده‌كانی حزبی دادوگه‌شه ( AK PARTI) له 13 ساڵی رابردوودا ته‌نها كارێك كه كردوویانه ئه‌وه‌یه كه گیرفانی خۆیان پڕكردووه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( HDP) به توندی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ردۆگان كرد‌و رایگه‌یاند: ئه‌ردۆگان ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه كه بۆچی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێ لایه‌ن نییه‌و پشتیوانی و پشتگیری له حزبێكی دیاریكراو ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور، ده‌بێت سه‌رۆك كۆماری بێلایه‌ن بێت.
ده‌میرتاش باس له‌وه‌شده‌كات: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت به پاره‌و سامانی حكومه‌ت و گه‌ل بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌ی بكات هه‌م نا یاساییه و هه‌م له باری شه‌رعییشه‌وه حه‌رامه.
له‌كاتێكدا دوو هه‌فته‌ی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا، ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ر بكه‌وێت و بتوانێت سیستمی سیاسی توركیا له په‌رله‌مانیه‌وه بگۆڕێت بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، سیستمێك كه به وته‌ی چاودێرانی سیاسی له خزمه‌ت خۆی و حزبه‌كه‌یدا بێت.
توركیا سه‌رۆكی قورئان به‌ده‌ستی نه‌بووه
پرۆڤیسۆر ئیلته‌ر توران له زانكۆی بیگلی ئه‌سته‌نبوڵ پێی وایه: توركیا هه‌رگیز سه‌رۆك كۆمارێكی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه كه به قورئانه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
توران ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئه‌ردۆگان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئایین و قورئان چڕكردووه‌ته‌وه و ده‌ترسێت كه ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی نه‌توانێت ده‌نگی پێویست به ده‌ستبهێنێت چونكه ئه‌وكاته حزبه‌كه‌ی ده‌بێته حزبێكی لاواز‌و بێهێزو بچووك.
ئه‌ردۆگان: بێ لایه‌نم
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا له ساڵی 2003 وه بۆ 2014 سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بووه، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه ئه‌و قورئانی بۆ بانگه‌شه‌ی حزبی به‌كارهێناوه‌و ده‌ستووری توركیای پێشێلكردووه‌و ده‌ڵێت: من بێلایه‌نم چونكه سه‌رۆك كۆمارم و به‌پێی ده‌ستور، سه‌رۆك كۆمار بێلایه‌نه، هه‌رچه‌ند له دڵی خۆمدا حزبێكم به‌دڵه‌و ئه‌و حزبه له دڵی مندا جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
هدی كایا ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( HDP) سه‌باره‌ت به قورئانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌موو خه‌ڵك بێت، نابێت په‌یامی خۆی له ئاینێكه‌وه وه‌ربگرێت و قورئان به ده‌سته‌وه بگرێت، نابێت سه‌رۆك كۆمار زمانێك به‌كاربهێنێت كه دووبه‌ره‌كی و جیاكاری و نه‌فره‌تی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆگان
توركیا 7ی مانگی حوزه‌یران په‌رله‌مانی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت كه راپرسییه‌كان ده‌ریده‌خات حزبی دادوگه‌شه‌پێدان (AK PARTI) له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ده‌نگ و سه‌نگی داده‌به‌زێت و هه‌ربۆیه ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وێت و بتوانێت سیستمی سیاسی توركیا له‌په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێت و ده‌ستووریش هه‌موار بكرێته‌وه.
حزبی دادوگه‌شه‌پێدان ساڵی 2001 دامه‌زراوه‌و له هه‌ڵبژاردنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پێشووی توركیا توانیویه‌تی ده‌نگێكی باش به‌ده‌ستبهێنێت و حكومه‌ت پێكبهێنێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت جیاوازتره له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، چونكه ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه‌و سیستمی سیاسی له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بگۆڕێت، به‌ڵام لێره‌دا حزبی دادوگه‌شه‌پێدان تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه له گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی خۆی، ئه‌ویش پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP)یه.
ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی گه‌لان بتوانێت ئه‌و رێژه پێویسته‌ی كه به‌نیازه به‌ده‌ستی بهێنێت چنگی كه‌وێت ئه‌وكات حزبی دادوگه‌شه‌پێدان زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستناهێنێت و ئاواته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان نایه‌ته دی.
ئه‌ردۆگان و سست بوونی پێگه‌كه‌ی
ناله‌باربوونی بارودۆخی میدیای توركی و هه‌روه‌ها كێشه ئابوورییه‌كان و پرسی بێكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری له‌و وڵاته‌و پێشێلكردنی ده‌ستوور، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێگه‌ی ئه‌ردۆگان سست و لاواز بێت و ئاستی ده‌نگه‌كانی حزبه‌كه‌ی دابه‌زێت، هه‌ربۆیه ئه‌ردۆگان ناچاره په‌نا بۆهه‌موو شتێك ببات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت و یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ئه‌ردۆگان به‌كاریهێناوه‌و ره‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌و هه‌رای لێ ساز بوو، قورئانه‌كه‌یه، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه ئایا قورئان فریای ئه‌ردۆگان ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی بێنێته دی یان نا؟ هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ی مانگی حوزه‌یران بن.
PUKmedia وه‌رگێڕان و ئاماده كردنی / جه‌واد حه‌یده‌ری
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26