هۆڵه‌ندا.. كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخواز ده‌ستیپێكرد
تاراوگە 12:26 PM - 2015-05-23چه‌ند بابه‌تێكی جیاوازی په‌یوه‌ست به‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆنفرانسی رۆژی (22/5/2015) و له‌شاری رۆته‌ردامی هۆڵه‌ندا، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخواز ده‌ستیپێكرد.
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا، جگه لهوهفدهكهی یه‌كێتی، كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، تاكه رێكخراوی سیاسی به‌شداربووه و پێكهاتوون له دكتۆر عزه‌ت سابیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ختیار به‌كر، نوێنه‌ری یه‌كێتی لههۆڵهندا، سه‌رۆك و نوێنه‌رانی (35) پارت و رێكخراوی چه‌پ و سۆسیال دیموكرات و (15) رێكخراوی نێو ده‌وڵه‌تی، له(35) وڵاته‌وه به‌شداریان كردووه.
كۆنفرانسه‌كه‌ش كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخواز بۆ پارته چه‌پ و سۆسیال دیموكراته‌كان رێكخراوه، بۆ ئه‌م ساڵ له‌لایه‌ن گروپی پارته سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپا (PES)و پارتی كاری هۆڵه‌ندی وه‌كو دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێونه‌ته‌وه‌ییه، سه‌رپه‌رشتی و میوانداریدهكرێت.
كۆنفرانسه‌كه‌ش، دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌ختی ئه‌ندامانی به‌شداربوو، به‌پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌لایه‌ن دیدریك سهمسۆم، سه‌رۆكی پارتی كار، كۆنفرانسه‌كه ده‌ستیپێكرد و له‌په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تیشدا دكتۆر عزه‌ت سابیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ساڵانه ئه‌م كۆنفرانسه فراوانانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر جاره‌ی ته‌وه‌رێك ده‌كرێته بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه، بۆ ئه‌م ساڵیش " كاری شایسته بۆ كرێكاران و هه‌لی كاری یه‌كسان بۆ ژنان و پیاوان" ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه بوو.
وتیشی: هاوكات له‌په‌راوێزدا چه‌ندین بابه‌تی هه‌نوكه‌یی و هه‌ستیار قسه و باسیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و چه‌ند وۆركشۆپێكیش له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی جیاوازی په‌یوه‌ست به‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌م كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌فدی یه‌كێتی و هاونیشتیمانییه‌كانمان، له‌پارچه‌كانی تری وڵات، كه نوێنه‌ریان هه‌بوو لهكۆنفرانسهكه، وتارێكمان پێشكه‌شكرد، كه په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، تیایدا تهئكیدیمان لهیهكڕیزی هێزه سیاسییه كوردییه به‌شداربووه‌كانی كرده‌وه و ئاماژه‌مان به‌ڕۆڵی ژنانی كورد كرد له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و نمونه‌ی ئازایه‌تی و رۆڵی به‌رچاوی ژنانی كوردمان كرد له‌كۆبانێ و رونیشیكرده‌وه: هه‌ر لهوتارهكهماندا ئاماژه‌مان به‌ئازاره‌كانی ژنانی كوردی ئێزدی كرد، كه ده‌بێت وردتر‌و به‌رپرسیارانه‌تر، جیهان به‌ده‌نگیانه‌وه بێت و هاوكاریان بكرێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌دارانی دنیا ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون، بهههلمانزانی كه داوا له ئاماده‌بووان بكه‌ین، پشتیوانی له‌هێزی پێسمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن له‌شه‌ڕی دژه داعش و تیرۆر به‌گشتی و رامانگه‌یاند: پشتیوانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت فراوانتر بێت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
د. عزه‌ت سابر رونیشیكرده‌وه: هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌و چه‌ندین بابه‌ت و ته‌وه‌ری تر، لهوتارهكهماندا ره‌نگیدایه‌وه و خۆشحاڵیش بوین، كه وتارهكهمان به‌بایه‌خه‌وه وه‌رگیراو و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌دوا رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌شدا، به‌شێكی وتار‌و په‌یامه‌كه‌مان بخه‌ینه نێو راسپارده‌كانی كۆنفرانس بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌ختیار به‌كر، نوێنه‌ری یه‌كێتی لههۆڵهندا، كه یه‌كێك بوو له‌به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه، له‌سه‌ر گرنگی كۆنفرانسه‌كه و رۆڵ و ئاستی به‌شداربوونی یه‌كێتی له‌م كۆنفرانسه رونیكرده‌وه: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، وه‌كو هێزێكی خاوه‌ن پێگه‌و كاریگه‌ر له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌گشتی و له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی و وه‌كو ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی خێزانی رێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال و به‌ره‌ی پێشكه‌وتووخواز، بانگهێشتی ئه‌م كۆنفرانسه‌كه كراوه و وتیشی: دیاره به‌شداریكردن له‌مجۆره كۆنفراس و كۆبوونه‌وانه‌دا، گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه و ده‌رفه‌تێكی باشیشه تا بتوانین له‌ڕێگه‌ی دۆسته‌كانمانه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بگه‌یه‌نین و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆسته دێرینه‌كانمان تۆختر بكه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوتا تازه‌كانیشدا دۆستایه‌تی دروستبكه‌ین و دواجار له‌خزمه‌تی دۆزی گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌م په‌یوه‌ندیی و دۆستایه‌تیانه به‌كاربهێنین.
به‌ختیار به‌كر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: خۆتان ده‌زانن شه‌ڕی دژه تیرۆر‌و ئابوری سه‌ربه‌خۆ، پشتیوانی و هاوكاری گه‌لان و وڵاتانی پێویسته، ئێمه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه كار‌و له‌په‌راوێزی ئه‌م چه‌شنه كۆنفرانسانه‌دا، دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی ساز ده‌كه‌ین و داواكاریی و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نینه هاوتاكانمان. ئه‌مڕۆش توانیمان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕۆڵ بگێڕین و له‌په‌راوێزیشدا دیدارمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوتاكانمان له‌چه‌ند پارت و ڕێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر چه‌ند ئاستیكی باڵا. وتیشی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه ده‌بینین جیهان به‌چاوی ڕێزه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و پێشمه‌رگه به‌گشتی و ژنانی كورد شانازییان پێوه ده‌كرێت.
لهدڕێژهی قسه‌كانیدا نوێنه‌ری یه‌كێتیی لههۆڵهندا راشیگه‌یاند: كۆنفرانسه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و وابڕیاره به‌چه‌ندین راسپارده‌و بڕیاری گرنگ و داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو كۆتایی پێبێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له‌شاری ئه‌مسته‌ردام ره‌وه‌ندی كوردی له‌كۆڕێكی ڕووبه‌ڕوودا، له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی میدیای هۆڵه‌ندا، میوانداری دكتۆر عزه‌ت سابیر ده‌كات و ناوبرایش له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان و ئێستا و داهاتووی ئابوری وڵات، بابه‌تێك پێشكه‌شده‌كات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25