riklam

ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی تایبه‌تن به‌جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان تاووتوێده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 07:03 PM - 2015-05-10
.

.

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تری كوردستان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌مڕۆ 10/5/2015 لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسادی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تری كوردستان كه‌ لیژنه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكیهێناوه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌ندامیه‌تی مه‌حمود قادر وه‌زیری كارو ئامانج ره‌حیم سكرتێری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حسێن حسون كه‌سایه‌تی ئێزیدی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان كه‌ بریتیبوو له‌ لیژنه‌كانی یاسایی و مافی مرۆڤ و پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌و پرۆژانه‌ كران كه‌ تایبه‌تن به‌ جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر كه‌ له‌ ئێستادا په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كات تاكو ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵَ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات بۆ ناساندنی جینۆساید له‌ڕێگای ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌ته‌وه‌.

سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێكده‌هێنا كه‌ بریتیبوون له‌ ناونانی جنیۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی ترو دیاریكردنی رۆژێك بۆ شه‌هیدان و شمولكردنی شه‌هیدانی ده‌ستی داعش و سوودمه‌ندبوونیان له‌ یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ تاووتوێكرا.

لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تر له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی لیژنه‌ مه‌حمود حاجی ساڵح، تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ نراون بۆ ناساندنی ئه‌و پرسه‌و رایانگه‌یاند كه‌ لیژنه‌كه‌ به‌مزووانه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لیژنه‌كه‌یان دیاریكراوه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌دیلانه‌ی كه‌ بۆ جوڵاندنی ئه‌و تاوانانه‌ له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پێویستن.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بچوك درا له‌نێوان هه‌ردوولادا، بۆ زیاتر دراسه‌تكردنی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌و گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێك تاكو هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا به‌یه‌ك ئاڕاسته‌ بڕۆن، ئه‌ویش ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تره‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket