riklam

قادر حەمەجان:زۆرینەی سەركردایەتی یەكێتی لەخەباتی خوێندكارییەوە پێگەیشتون

ی.ن.ک‌‌ 06:03 PM - 2015-04-26
كۆمەڵەی خوێندكاران رۆڵ و دەوری خۆی هەیە

كۆمەڵەی خوێندكاران رۆڵ و دەوری خۆی هەیە

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی سەردانی بۆ بارەگای مەكتەبی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بەبۆنەی (39)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەوە، هەموو لایەكی دڵنیا كردەوە كە گرفت و كێشە ناوخۆییەكانی (ی.ن.ك) هەنگاو بەرەو چارەسەری دەنێن‌و هەموو كێشەیەك چارەسەری خۆی هەیە.

لەو سەردانەدا حاكم قادر لەلایەن سكرتێرو ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكارانەوە بەگەرمی پێشوازی لێكراو لە وتەیەكی كورتیشیدا بەو بۆنەیەوە سەرلەنوێ بەناوی مەكتەبی ساسییەوە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەی لێكردن و مێژووی پڕ خەبات و تێكۆشانی كۆمەڵەی خوێندكارانیشی بەبیرهێنایەوەو رایگەیاند: ئەو رۆڵ و كاریگەرییەی كۆمەڵەی خوێندكاران لە تەمەنی خۆیدا  بۆ پشتوانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و داكۆكیردن لە مافی خوێندكاران و ژیانی مەدەنی و دیموكراسی نواندوویەتی شایان و جێگای ستایش و دەستخۆشی و بەرزنرخاندنە.

وتیشی:مایەی سەروەری و سەربەرزییە بۆ كۆمەڵەی خوێندكاران كە زۆربەی زۆری سەركردەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەخەباتی خوێندكارییەوە هاتوون و پێگەیشتوون.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی دووپاتی كردەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵ و كاریگەری دیارو بەرچاوی هەیەو بەڵگە نەویستە كە كۆمەڵەی خوێندكارانیش بەهەمان شێوە رۆڵ و دەوری خۆی هەیە كە ئەویش یەكێكە لە ناوەندو رێكخراوەكانی یەكێتی.

حاكم قادر وتی: نایشارینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرفتی ناوخۆیی هەیەو ئەمە بۆ هەر حزبێكی نوێخوازو دیموكرات شتێكی ئاساییەو زۆربەی هەرەزۆری حزبەكانی كوردستانیش گرفت و كێشەی ناوخۆییان هەیە، هەموولایەكیشی دڵنیاكردەوە كە گرفت و كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی هەنگاو بەرەو چارەسەرو كۆتاییهاتن دەنێن.

 داواشی لێكردن كە وەك هەمیشە سووربن لەسەر داكۆكیكردن لەمافە رەواكانی خوێندكاران وتیشی: ئەركی هەمووانە پشتیوانیتان لێ بكەن و بۆ هێنانەدی ئامانجەكانتان هاوكارو پشت و پەناتان بن، تەئكیدیشیكردەوە كە پێویستە هەمیشە خوێندكاران تموحی بەرزو گەورەیان هەبێت بۆ خزمەتكردن و پێشخستنی كۆمەڵگە.

 لەلایەن خۆیەوە سەرتیپ عەلی سكرتێری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان سوپاسی سەردان و پیرۆزبایی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە كۆمەڵەی خوێندكاران بەردەوامدەبێت لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی گیروگرفتەكانی خوێندن و جێبەجێكردنی خواست و داواكارییەكانی خوێندكاران كە بەردەوام لەگەڵ بەرەوپێشچوونەكاندا زیاتر دەبن. وتیشی: ئەم یادكردنەوەیە پێداچوونەوەیەكە بە كارو هەنگاوەكانی رابردوو هەروەها پلاندانانیشە بۆ كاری داهاتوومان.

PUKmedia      

 

302152642015_1222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket