riklam

ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان داده‌نرێت

تاراوگە‌‌ 10:54 PM - 2015-04-25
بۆ یه‌كه‌مجاره‌

بۆ یه‌كه‌مجاره‌

له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی ئینستیتۆی جینۆسایدی  ئه‌رمینیا و فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی لاوانی ئه‌رمینیا  بۆ به‌شداریكردن له‌ ١٠٠ مین ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان، وه‌فدێكی ڕێكخراوی گه‌نجانی كوردی-نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ پێكهاتبوون له‌ (هێمن مام ڕه‌ش) لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كان و (به‌ختیار خۆخێ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری ڕێكخراوه‌كه‌ ڕۆژی ٢٠١٥/٤/٢٣ له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ریڤان گه‌یشتنه‌ ئه‌رمینیا، له‌لایه‌ن (نازینه‌ خه‌له‌فیان) جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی لاوانی ئه‌رمینیا پێشوازیكران، ڕۆژی دواتر وه‌ك تاكه‌ وه‌فدی بانگهێشتكراو له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ مه‌راسیمی یادی ١٠٠ ساڵه‌ی جینوسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان به‌شداریان كرد، كه‌ هاوكات سه‌رۆكی ڕوسیا و سڕبیا و نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌یه‌كی  زۆر له‌ ووڵاتان ئاماده‌یبوون، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی یادكردنه‌وه‌كانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان به‌ڕه‌سمی وه‌فدی ڕێكخراوی گه‌نجانی كوردی-نێوده‌وڵه‌تی، تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فای به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان دانا.

وا بڕیاریشه‌ له‌ په‌راوێزی ئه‌و به‌شداریكردنه‌دا وه‌فده‌كه‌ له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ ئه‌رمینیا سه‌ردانی چه‌ندین ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی حكومی و مه‌ده‌نی بكه‌ن له‌ نزیكه‌وه‌ چاویان به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌رمینیا و سه‌رۆكی ده‌زگای كاروباری قوربانیانی جینۆساید بكه‌وێت، هاوكات له‌به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا هه‌یه‌ كه‌ به‌ ئامانجی زیاتر تووند و تۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی كوردی و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ ساز بكه‌ن.

‌شایانی باسه‌، ڕێكخراوی گه‌نجانی كوردی-نێوده‌وڵه‌تی، ڕێكخراوێكی ناحكومیه‌، هه‌وڵده‌دات بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نجانی كورد و ووڵاتانی جیهان به‌ ئامانجی پته‌وتر كردنی په‌وه‌ندیه‌كان و ئاڵوگۆڕی كه‌لتووری و سسود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی گه‌لان و ناساندنی كه‌لتتور كوردی له‌ڕێگه‌ی چالاكی هاوبه‌ش ، به‌تایبه‌تی له‌نێوان گه‌نجانی هه‌ردوولادا.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket