riklam

بروسكه‌ی ماته‌مینی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ یادی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌

جینۆساید‌‌ 08:51 PM - 2015-04-25
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌میشه‌پێشه‌نگی خه‌بات و تێكۆشان بووه‌

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌میشه‌پێشه‌نگی خه‌بات و تێكۆشان بووه‌

له‌یادی 41 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ بۆمبی ناپاڵم و قه‌ده‌غه‌كراو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان له‌ بروسكه‌یه‌كی ماته‌میدا، ئه‌و رووداوه‌ ئیدانه‌ ده‌كات و سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌:

له‌یادی 41 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، درود بۆگیانی پاكی شه‌هیدان ده‌نێرین و سه‌ری رێزیش بۆ كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان داده‌نه‌وێنین، رۆژی 26-4-1974 دوو رۆژ دوای بۆردومانی زانكۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ - فڕۆكه‌ مه‌رگ هێنه‌ره‌كانی به‌عس به‌پێشكه‌وتوترین و قه‌ده‌غه‌ترین چه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ (فڕۆكه‌ی سیخۆو ناپاڵم ) ڕوسی په‌لاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یانداو له‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا نزیكه‌ی 50 شه‌هید له‌ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌ژن و منداڵ و لاو و پیر گیانیان به‌خشییه‌ كوردستان .

له‌و ده‌مه‌دا قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه‌ دوو ناوه‌ندی گرنگی شۆڕش و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سته‌م دیده‌و ئاواره‌ی كوردستان بوون .

ئه‌و دوو شاره‌ مێژووییه‌، هه‌میشه‌ رووبه‌ڕوی شاڵاوی جۆراو جۆری رژێمه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق بونه‌ته‌وه‌، جه‌ماوه‌ری ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگی خه‌بات و تێكۆشان بوون، هه‌ربۆیه‌ رژێمی به‌عس له‌ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌ دڕندانه‌كانیدا كاری دژه‌ مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داون .

درود بۆگیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌ دلێره‌كانمان
نه‌فره‌ت له‌درێژه‌ پێده‌رانی سیاسه‌تی به‌عس له‌داعش و هاوكاره‌كانیان

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket