riklam

كوردێك به‌شداری یادی 100 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نييه‌كان ده‌كات

جینۆساید‌‌ 11:34 AM - 2015-04-25
فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهان

فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهان

بڕیاره‌ 25 و 26 ی ئه‌و مانگه‌ له‌یه‌ریڤانی ئه‌رمینیا، لاوانی پارتی كۆماری ئه‌رمه‌نستان و ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی لاوانی ئه‌وروپا ناسراو به‌ رێكخراوی سیاسی ( دامیك ) یادی 100 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌، له‌و یاده‌شدا لاوێكی كورد ئاماده‌بێت و وتاری خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.

فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهان ڕایگه‌یاند: له‌ یادی 100 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان بۆ ئێمه‌ گرنگ بوو به‌شداری بكه‌ین، چونكه‌ له‌وێدا  هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لاوانی 22 وڵاتی جیهان له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماده‌بن كه‌ سه‌رۆكی لاوانی ئه‌وروپا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ ده‌كات .

فه‌لاح حه‌سه‌ن وتی: له‌ وتاره‌كه‌دا به‌ناوی لاوانی جیهان و كوردستانیش سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی ئه‌رمینیا و لاوانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین ، جینۆسایدی گه‌لی كوردستایش وه‌بیر گه‌لی ئه‌رمینیا دێنینه‌وه‌ ، ده‌مانه‌وێ له‌وێدا داوای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمینیا بكه‌ین ، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هێلی ئاسمانی نێوان كوردستان و یه‌ریڤان .

فه‌لاح وتی: ئه‌و یاده‌ ده‌رفه‌تێكه‌ باس له‌ قوربانیه‌كانی گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌رگری كردن له‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ، بڕیاریشه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاده‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمار و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ پرسی گرنگ و تایبه‌ت به‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌و لاوانی جیهان تاوتوێ بكه‌ین .


PUKmedia كارزان حه‌یده‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket