riklam

خوێندكاران بۆ پێدانی دەرماڵەكانیان خۆپیشاندان دەكەن

کوردستان 10:48 PM - 2015-04-19
رێگای سەرەكی سلێمانی - تاسڵوجەیان داخست

رێگای سەرەكی سلێمانی - تاسڵوجەیان داخست

لەكەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك خوێندكاری بەشە ناوخۆییەكانی ئەو كەمپە بەهۆی دواكەوتنی دەرماڵەكانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

 ئەو خوێندكارانەی بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی رایانگەیاند كە دەرماڵەیان وەرنەگرتوەو لایەنی پەیوەندیداریشیان لەوە ئاگاداركردوەتەوە كە دەرماڵەكانیان پێبدەن.

خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی كە ئەمشەو خۆپیشاندانیان كرد، رێگای سەرەكی سلێمانی – تاسڵوجەیان داخست و بەهۆی هەڵدانی بەرد بۆ ئەو پۆلیسی چالاكییە مەدەنیەیانەی گەیشتبونە ئەوێ كرژی لەنێوان خوێندكاران و پۆلیسیەكاندا رویداوە.

 PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket