riklam

UN: زیاتر له‌ 90 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌نبار ئاواره‌ بوون

عیراق 04:47 PM - 2015-04-19
به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی داعشه‌وه‌

به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی داعشه‌وه‌

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 90 هه‌زار هاووڵاتی پارێزگای ئه‌نبار به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ئاواره‌بوون.

لیز جیراندی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له‌ عیراق ئه‌مڕۆ 19-4-2015، به‌ئاژانسه‌كانی هه‌وڵی راگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وام له‌ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار و هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش بۆ شاری رومادی ده‌وروبه‌ری به‌هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ترسی گیانی خۆیان ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه‌و ئاواره‌ی شاری به‌غداو ناوچه‌كانی تری عیراق بوون.

راشیگه‌یاندوه‌، به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تائێستا به‌ هۆی شه‌ڕو توندوتیژییه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ له‌ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار زیاتر له‌ 90 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌ ئاواره‌بوون و روویان له‌شاری به‌غداو ناوچه‌كانی تری عیراق كردوه‌.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك سه‌ره‌تا هاوكاری سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش به‌و ئاوارانه‌ ده‌كرێت وه‌ك دابینكردنی ئاو و خۆراك .

جێی باسه‌ له‌ متنگی كانونی دووه‌م تاكو ئێستا به‌هۆی توندرو تیرۆژییه‌كانی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌، زیاتر له‌ 2 ملیۆن هاووڵاتی عیراق ئاواره‌ بوون كه‌ 400 هه‌زاریان به‌ته‌نها خه‌ڵكی ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبارن.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket