riklam

به‌غدا وه‌فدێك ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

کوردستان 10:35 AM - 2015-04-19
بۆ زانینی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت و ئه‌و كێشه‌ ته‌كنكیانه‌ی كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه

بۆ زانینی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت و ئه‌و كێشه‌ ته‌كنكیانه‌ی كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه

بۆ زانینی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت و ئه‌و كێشه‌ ته‌كنكیانه‌ی كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌غدا وه‌فدێكی ته‌كنیكی ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكیش پێی وایه‌ تائێستا هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بووه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غدا.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و گرفته‌ ته‌كنكیانه‌ی كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م هه‌نارده‌كری نه‌وتی هه‌رێم به‌غدا وه‌فدێكی شاره‌زا ره‌وانه‌ ده‌كات.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق مانگانه‌ بڕی هه‌نارده‌كراو داهاتی نه‌وت بڵاوده‌كاته‌وه‌ نازانرێت هه‌رێم له‌ مانگی چواردا چه‌ند به‌رمیل نه‌وتی له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ ره‌وانه‌كردوه‌و به‌غداش له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند پاره‌ ره‌وانه‌ ده‌كات.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی عیراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا نه‌یتوانیوه‌ رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بگه‌یه‌نێته‌ ئاستی پێویست ئیترله‌ به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، بۆیه‌ به‌غداش به‌پێی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ پاره‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

رۆژی 2-12-2014 رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجامدرا، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ رۆژانه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و 300 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك و له‌ رێگه‌ی بۆریه‌ نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا پشكی %17ی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات.

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ یاسا چه‌سپێندراوه‌و هه‌رلایه‌ك پابه‌ندی رێككه‌تنه‌كه‌ نه‌بن لایه‌كه‌ی تریش ده‌توانێت پابه‌ند نه‌بێت.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket