riklam

توركیا.. دوو تیرۆرستی ئیسپانی ده‌ستگیر ده‌كرێن

جیهان 09:49 AM - 2015-04-19
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ژن و مێردێكی ئیسپانی-یان ده‌ستگیر كردووه‌

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ژن و مێردێكی ئیسپانی-یان ده‌ستگیر كردووه‌

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ژن و مێردێكی ئیسپانی-یان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیر كردووه‌.


وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا وێرِای پشترِاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ئیسپانییه‌ ژن و مێردن، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ كردووه‌و سه‌ردانی سوریایان كردووه‌.


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاش رایانگه‌یاندووه‌: ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ ئیسپانییه‌ كاتێك  ویستوویانه‌ بچنه‌ ناو سنوری توركیاوه‌ ده‌ستگیركراون و دواتریش ده‌ركه‌وتووه‌ ئامانجی ئه‌وان بۆ چوون بۆ توركیا به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی هاوكاری سه‌ربازی و مادی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، بووه‌.


جێی باسه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسپانیا بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو تیرۆرسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ په‌یوه‌ندی دا بوون.


PUKmedia    وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket