riklam

گۆڕێكی تری به‌كۆمه‌ڵی سه‌ربازگه‌ی سپایكر ده‌دۆزرێته‌وه‌

عیراق 11:48 PM - 2015-04-01
ژماره‌یه‌كی زۆر رووفاتی تێدایه‌

ژماره‌یه‌كی زۆر رووفاتی تێدایه‌

ئه‌مڕۆ 1-4-2015  هێزه‌كانی سوپای عیراق یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تاوانه‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكریان له‌ نزیك كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌ شاری تكریت له‌نزیك رووباری دیجله‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆ  كه‌له‌لایه‌ن سه‌عد معن وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌: له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ یه‌كه‌مین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی كۆمه‌ڵكوژیه‌كی سه‌ربازگه‌ی سپایكر له‌ نزیك كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌شاری تكریت دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر رووفاتی تێدایه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌: محه‌مه‌د ئه‌لغه‌بان وه‌زیری ناوخۆی عیراق داوایكردوه‌، هه‌رچی زووه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌كانی تر  كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوناسی رووفاته‌كان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری تكریت ئه‌وه‌ی بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو: ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ له‌نزیك كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیه‌و ده‌روانێته‌ سه‌ر رووباری دیجله‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر رووفاتی تێدایه‌، كه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌ كراون. 

 

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket