riklam

نه‌رویج راهێنه‌ری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

کوردستان 08:00 PM - 2015-04-01
هاوشانی راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كان مه‌شق به‌پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

هاوشانی راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كان مه‌شق به‌پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌وریج ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 1-4-2015 ره‌وانه‌كردنی 50 راهێنه‌ری سه‌ربازی بۆ مه‌شقكردن به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش  ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

ئیستاین كوارفینگ وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌وریج به‌ئاژانسه‌كانی نه‌وریجی راگه‌یاندوه‌: وڵاته‌كه‌ی 50 راهێنه‌ری سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر له‌ كه‌تیبه‌ی پیاده‌ی نمونه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هاوشانی ئه‌فسه‌رو راهێنه‌ره‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌ڵمانیا مه‌شق به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.

 

وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌وریج ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: له‌كۆتاییه‌كانی مانگی نیشان ئه‌و راهێنه‌رو ئه‌فسه‌رانه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن و له‌هه‌مان كاتیشدا نه‌رویج به‌رنامه‌ی هه‌یه‌ ده‌یان راهێنه‌ر و ئه‌فسه‌ری تر ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات.

 

جێی باسه‌ وڵاتی نه‌رویج ئه‌مه‌ بۆ دووه‌مینجاره‌ راهێنه‌ر و ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی به‌غدا و هه‌رێم ده‌كات كه‌ وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م 120 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ره‌وانه‌ی به‌غدا كردبوو.

 

PUKmedia  وه‌رگێڕانی / سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket