riklam

كه‌ربه‌لا.. كۆرپه‌له‌یه‌كی شه‌ش مانگان به‌سه‌ركه‌وتووی له‌دایك ده‌بێت

عیراق 07:33 PM - 2015-04-01
ماوه‌ی 55 رۆژ له‌ژێر چاودێری كردنێكی وردو قورسی پزیشكیدابوو

ماوه‌ی 55 رۆژ له‌ژێر چاودێری كردنێكی وردو قورسی پزیشكیدابوو

كۆرپه‌له‌یه‌كی ته‌مه‌ن شه‌ش مانگان له‌شاری كه‌ربه‌لا له‌دایك ده‌بێت و له‌ لایه‌ن تیمێكی پزیشكی به‌سه‌ركه‌وتووی چاودێری ده‌كرێت و توانیان له‌مردن رزگاری بكه‌ن.

د. حسێن نیعمه‌ت روبه‌یعی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ربه‌لا به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: دكتۆر و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان توانیویانه‌ ژیانی كۆرپه‌له‌یه‌ك رزگار بكه‌ن كه‌ ته‌نها ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 55 رۆژ له‌ژێر چاودێری كردنێكی وردو قورسی ئه‌و تیمه‌ پزیشكییه‌دابوو كه‌ سه‌رپه‌رشتی له‌دایك بوونی ئه‌و منداڵه‌یان ده‌كرد.

وتیشی: له‌دایك بوونی كۆرپه‌له‌یه‌ك له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگیداو مانه‌وه‌ی له‌ ژیاندا كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه‌، بۆیه‌ له‌كاتی له‌دایك بوونیه‌وه‌ تاكو 55 رۆژ ئێمه‌ چاودێریه‌كی پزیشكی وردی ئه‌و مندالًَه‌مان كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین كات توشی گرفتی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بۆوه‌ به‌ڵام تیمی سه‌رپه‌رشتیار توانیان له‌و ماوه‌یه‌دا چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و منداڵه‌ بكه‌ن و له‌مردن رزگاری بكه‌ن.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket