riklam

له‌ ئیسته‌مبول هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر نوسینگه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان

جیهان 01:09 PM - 2015-04-01
دوو هێرش له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا

دوو هێرش له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا

له‌دوای كوژرانی داواكاری گشتی توركیا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراوه‌، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-4-2015 دوو كه‌س به‌ ده‌موچاوی به‌ستراوه‌وه‌ هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر بینای نوسینگه‌ی حزبه‌ی ئه‌ردۆغان ( AKP) و ئاڵای سوریان هه‌ڵكردوه‌.

كه‌ناڵی CNN turke ی له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاندوه‌: دوو كه‌س هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر نوسینگه‌ی پارته‌كه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات AKP و ئاڵای سوریان له‌سه‌ر بیناكه‌ هه‌ڵكردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌نگی ته‌قه‌  له‌ناو بیناكه‌وه‌ دێت و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و تیمه‌ فریاگوزاریه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا جێگیركراون و  تائێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌و

كه‌ناڵه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌ : هێرشكردنه‌ سه‌ر بینای نوسینگه‌ی پارتی AKP   له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ شه‌و له‌رووداوێكی هاوشێوه‌دا داواكاری گشتی توركیا كوژرا. 

ئاژانسه‌كانی توركیا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی داواكاری گشتی توركیاوه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-4-2015 زیاتر له‌ 20 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ كوشتنی داواكاری گشتی توركیا ده‌ستگیركردون وو بارودۆخی شاری ئیسته‌مبول جۆێك له‌نائارامی پێوه‌دیاره‌.

 

PUKmedia  وه‌رگێڕانی / سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket