riklam

زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان خوازیاری رێكه‌وتنن له‌گه‌ڵ ئێران

جیهان 11:46 AM - 2015-04-01
به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌، 60% به‌شداربوان سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بوون

به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌، 60% به‌شداربوان سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بوون

راپرسییه‌ك ده‌ریده‌خات كه‌ زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ تاران رێكبكه‌وێت.


راپرسییه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست و له‌ ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌ی بی سی) ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه‌، 59% به‌شداربوون خوازیاری ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران رێكبكه‌وێت و 39% به‌شداربوانیشان دژی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێرانن.


به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌، 60% به‌شداربوان سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بوون.


جێی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌ شه‌ش رۆژه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌ شاری لۆزان-ی سویسرا تا ئێستا ریَككه‌وتنی لێنه‌كه‌تۆته‌وه‌، به‌ڵام وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا گه‌شبینن سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.


PUKmedia       وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ دویچه‌ڤیله‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket