riklam

ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر سوریا قورستر ده‌كات

جیهان 10:56 AM - 2015-04-01
ئه‌مریكا برِیاریداوه‌ سزا به‌سه‌ر به‌رپرسێك و سێ كۆمپانیای سوری دا بسه‌پێنێت

ئه‌مریكا برِیاریداوه‌ سزا به‌سه‌ر به‌رپرسێك و سێ كۆمپانیای سوری دا بسه‌پێنێت

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ سزایان به‌سه‌ر به‌رپرسێك و سێ كۆمپانیای سوریدا سه‌پاندووه‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ یارمه‌تی حكومه‌تی دیمه‌شقیان داوه‌.


ئادام سزوبین یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مریكا برِیاریداوه‌ سزا به‌سه‌ر به‌رپرسێك و سێ كۆمپانیای سوری دا بسه‌پێنێت به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی هاوكاری حكومه‌تی سوریایان كردووه‌.


وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشیكردووه‌: بتول رِه‌زا به‌رپرسی یه‌كێك له‌ بانكه‌كانی سوریاو هه‌روه‌ها سێ كۆمپانیای سوری كه‌ له‌ئێستادا دوانیان له‌ لوبنان جێگیره‌، سزا دراون به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌بواری چه‌ك به‌ تایبه‌تی چه‌كی كیمیایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا له‌ په‌یوه‌ندیدا بوون.


ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو سامانه‌كه‌ی بتول ره‌زادا گرتووه‌و هۆشداریشی داوه‌ به‌ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكی كه‌ هاوكاری بتول و ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ نه‌كه‌ن.


PUKmedia    وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket