هاووڵاتیانی كوردستان له پاشماوه‌شدا ستانداردیان تێپه‌ڕاندووه
کوردستان 08:07 PM - 2015-03-31كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان پاراستنی ژینگه‌و ئابووری كوردستانه
پاراستن و چاككردنی ژینگه، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان و به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و پسپۆرانی بواری ژینگه، ئه‌مڕۆ 31/3/ 2015 وۆركشۆپی (كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان پاراستنی ژینگه‌و ئابووری كوردستانه)ی له هه‌ولێر سازكرد.
له سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا، لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه به ژماره (2155) له به‌رواری (21/12/2014)، لیژنه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له فه‌رمانگه‌كانی هونه‌ری و راگه‌یاندن و كارگێڕی پێكهێنا به ئامانجی دیاریكردنی ره‌وشی ئێستای پاشماوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری. لیژنه‌كه دوای چه‌ندین سه‌ردان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، چه‌ندین زانیاری كۆكرده‌وه. كه رۆژانه له هه‌رسێ شاره‌كه‌ی كوردستان 8300 تۆن پاشماوه هه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه (11) ملیار دینار دابینده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه. به‌پێی ستانداردی جیهانیش پێویسته رۆژانه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك نیو كیلۆ پاشماوه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام له كوردستان هه‌ر هاووڵاتیه‌ك زیاتر له كیلۆ و نیوێك پاشماوه‌ی هه‌یه.
شێروانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه دوای گه‌یشتن به‌م زانیارییانه، لیژنه‌ی ناوبراو پرۆگرامێكی دیاریكردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان. ئه‌ویش به دابه‌شكردنی به دوو ستوون، یه‌كه‌میان هۆشیاری هاووڵاتیان. دووه‌میان ده‌ركردنی رێنمایی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشمانه‌وه‌كان له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم.
وتیشی: ئه‌م وۆركشۆپه بۆ تاووتوێكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه.
هه‌ر له وۆركشۆپه‌كه‌دا، مریم سه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا ئاماژه‌ی به گرنگی پاراستنی ژینگه كرد، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی پاشماوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو پاڵپشتێكی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له خاك و ئاو و هه‌وای كوردستان بكرێت.
دواتر خه‌سرۆ كه‌مال ئه‌حمه‌د بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاشماوه‌كان زۆرن له كوردستان و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه پاشماوه‌یان زۆر هه‌یه.
وتیشی: حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له‌و بواره خه‌رجده‌كات و ده‌كرێت بۆ چه‌ندین كاری تریش به‌كاربێت، ئه‌گه‌ر پاشماوه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
هه‌ر له وۆركشۆپه‌كه‌دا سه‌مه‌د محه‌مه‌د حسێن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه رایگه‌یاند: ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م وۆركشۆپه‌دا چه‌ند راسپارده‌یه‌كی گرنگ كه شیاوی جێبه‌جێكردن بێت، به‌رهه‌مبهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان، ئه‌گه‌ر به رێژه‌ی (1%)ش بێت هه‌نگاومان ناوه بۆ به‌ره‌و پاراستنی ژینگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی حكومه‌ت.
وتیشی: زۆر كارگه‌و كۆمپانیا هه‌یه كه‌لوپه‌لی كوالێت نزم هاورده ده‌كه‌ن و ده‌كرێت ئه‌م كوالێتییه به‌رزبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر پاشماوه‌كان بكات.
دواتر له‌لایه‌ن ره‌زاق خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه پرۆگرامی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان پێشكه‌ش به ئاماده‌بوون كرا، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان پشكیان دیاری كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان هه‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان. وه‌كو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و راگه‌یاندن و مامۆستایانی ئایینی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ژینگه‌دۆستان.
له كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌شدا وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ده‌سته‌ی ژینگه، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك دیاریبكرێت بۆ دانانی راسپارده‌كان و دیاریكردنی لایه‌نی جێبه‌جێكار.
جێی باسه، ئه‌م وۆركشۆپه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و بازرگانی و ئه‌وقاف و خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ و یه‌كێتی زانایان و یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان و یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كان و كۆمه‌ڵی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی ژینگه‌و چه‌ندین پسپۆری بواری ژینگه به‌شداربوون بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان.
دوای پێشكه‌شكردنی وته‌كان، ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌كان كۆبكرێته‌وه بۆ دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆگرامه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26