riklam

كرماشان ..مین 5 پاسه‌وانی سنور ده‌كوژێت

کوردستان 08:25 AM - 2015-03-31
له‌سێ رۆژدا مین یه‌ك كه‌س بریندار ده‌كات

له‌سێ رۆژدا مین یه‌ك كه‌س بریندار ده‌كات

دوێنێ 30-3-2015 ده‌رئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی  مین له‌ پارێزگای كرماشان پێنج سه‌ربازی پاسه‌وانی سنوری ئێران له‌ پارێزگای كرماشان  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

نیعمه‌ت لله‌ ناز په‌روه‌رده‌ جێگری كاروباری سیاسی و فه‌رمانده‌ی قه‌زای قه‌سری شیرینی سه‌ربه‌پارێزگای كرماشان رایگه‌یاندوه‌: پێنج سه‌ربازی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له‌كاتی سوڕانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ سنوریه‌كانی ئێران - عیراق له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی قه‌زای قه‌سری شیرین ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ساڵی رابردوو به‌هۆی مینه‌وه‌ هاووڵاتی  له‌و سنوره‌ به‌هۆی مین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه‌ و روبه‌رێكی زۆری چێنراو له‌مینی له‌ سنوری نێوان ئێران – عیراق پاككردوه‌ته‌وه‌.

 

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia له‌سنوری نێوان عێراق – ئێران زیاتر له‌ چوار ملیۆن و 200 هه‌زار هێكتار زه‌وی به‌مین چێنراوه‌و هه‌ر سێ رۆژ جارێك هاووڵاتیه‌ك به‌هۆی مینه‌وه‌ بریندارده‌بێت، له‌سنوری نێوان قه‌سری شیرین و ناوچه‌كانی خانه‌قینی هه‌رسنوری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو گوندی ئه‌لی میر و مه‌حمود قه‌جه‌ر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌و له‌ شه‌ڕی نێوان عیراق و ئێران زیاتر له‌ 200 هه‌زار مین چێنراون.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket