riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: یه‌كێتی له‌ به‌ره‌نگاری و به‌رگری سه‌رقافڵه‌ی به‌رخودانه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:07 PM - 2015-03-30
.

.

له‌ دیدارێكیدا  كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) له‌ گه‌ڵ سكرتێر و جێگران و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) كۆبوه‌وه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی ناوخۆیی و كوردستانی و ئیقلیمی گفنوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.
سه‌ره‌تا جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ناوخۆیی و ئه‌و ته‌نگژه‌ و قه‌یرانه‌ی ناویه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بێدا گوزه‌ر ده‌كات ووتی: یه‌كێتی حزبی شه‌هیدان و كادر و ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌كانێتی و موڵكی تایبه‌تی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌، ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر بیر و ڕا و دید و بۆچونی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی جۆراو جۆری دیموكراسی دروست بوین و ئه‌وه‌ش خزمه‌تێكی زۆری گه‌شه‌كردن و به‌هێزیی و مانه‌وه‌مانی كردووه‌..   بۆیه‌ ئاساییه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ جیاجیاكان دیدو بۆچونی جیاوازمان هه‌بێت، گرنگ مانه‌وه‌ی (ی.ن.ك) ه‌، ئه‌م كێشانه‌ی ئێستامان ئاماژه‌ی لێكترازان و جیابونه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو مێژووی یه‌كێتی پێمان ده‌ڵێت : ئێمه‌ له‌ جیاوازییه‌كانماندا گه‌شه‌ی زیاترمان كردووه‌ ، چونكه‌ به‌تێكڕا كۆكین له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و مانه‌وه‌ی حزبی شه‌هیدان به‌ یه‌كگرتوویی و به‌هێزی.
له‌ دریژه‌ی وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ووتی: من به‌ڵێنتان ده‌ده‌می چۆن له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا یه‌كێتی ناویه‌كێتیم پاراستووه‌ له‌م ته‌نگژه‌یه‌شدا هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌بم بۆ مانه‌وه‌ی یه‌كێتی دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ من ته‌ره‌فی هیچ كه‌س و ته‌كه‌تولێك نیم  و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌ چاكسازییه‌كانی ناو یه‌كێتیدا ، هه‌تا یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ پێشه‌نگ و دیموكراسی و به‌رخۆدان و مقاوه‌مه‌ت.
هه‌روه‌ها كۆسره‌ت ره‌سوڵ ووتی: له‌م ساته‌وه‌خته‌دا یه‌كێتی له‌ به‌ره‌نگاری و به‌رگری له‌ خاكی كوردستاندا سه‌رقافڵه‌ی به‌رخودانه‌و له‌ لایه‌نی جه‌ماوه‌ریشه‌وه‌ له‌ چڵه‌ پۆپه‌ی گه‌شه‌كردندایه‌.
پاشان هه‌ڤاڵ عادل مراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)  ڕۆڵ و كاریگه‌ری كۆسره‌ت ره‌سوڵی به‌رز نرخاند له‌ سه‌ركردایه‌تی كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا و گووتی: ئێوه‌ چۆن ڕه‌مزی مقاوه‌مه‌ت و به‌رگری و قاره‌مانێتین له‌ جه‌نگی دژه‌تیرۆردا ، ئێمه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی (ی.ن.ك) یشدا به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی ( ی.ن.ك) داوات لێده‌كه‌ین: ڕۆڵی كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ت هه‌بێت ، پێویسته‌ چۆن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال موڵكی هه‌موو یه‌كێتیه‌كان بوو، كۆسره‌ت ره‌سوڵیش موڵكی سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كانه‌ و پێشره‌ومانه‌ له‌چاره‌سه‌ر كردنی ته‌گژه‌و قه‌یرانه‌كانی (ی.ن.ك) دا.
جێگری سكرتێری گشتی به‌ڵێنی پێدان كه‌باودۆخه‌كه‌ رووه‌ و ئاسایی بونه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌چێت، له‌ دوای كۆتایی هاتنی كاری لیژنه‌كانیش كۆبونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket