riklam

27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌هیدكرا

ی.ن.ک‌‌ 07:00 PM - 2015-03-27
 مه‌خابن له‌رۆژی 27-3-1991 له‌ مه‌كته‌ب خالید له‌شاری كه‌ركوك شه‌هیدبوو

مه‌خابن له‌رۆژی 27-3-1991 له‌ مه‌كته‌ب خالید له‌شاری كه‌ركوك شه‌هیدبوو

له‌ساڵیادی شه‌هیدبوونی  فه‌رمانده‌ شه‌هید (زرار سه‌عدون حه‌مه‌ شوان)دا بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ڵێن بۆ خوێنی شه‌هیدان و ڕێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و خاكی كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

نه‌قیب فه‌ره‌یدون زرار كوڕی شه‌هید به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 27-3-2015 24 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبونی باوكم تێپه‌ڕده‌بیت و شانازی به‌خۆمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كوڕی شه‌هیدین و باوكمان له‌پێناو رزگاركردنی خاكی كوردستاندا شه‌هیدبووه‌, ئێستاش خۆمان و خانه‌واده‌مان به‌ڵێن به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین كه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ی قوربانی دانین له‌به‌ره‌كانی جه‌نگین له‌پێناو ئاڵای كوردستان و به‌رگی له‌خاكی كوردستان.

 شه‌هیدی نه‌مر زرار سه‌عدون حه‌مه‌ شوان كه‌ ناسراوه‌ به‌ زرار سێكانیانی , ساڵی 1955 له‌ گوندی سێكانیانی ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڵوی دۆڵی جافایه‌تی له‌دایكبووه‌, له‌دوایی خۆیی پێنج كوڕو دوو كچی بۆ نیشتیمان جێ هێشتوه‌, وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید خاوه‌نی ( 30 شه‌هیدو 40 ئه‌نفالن ) , گوندی سێكانیان خاوه‌نی سه‌دان شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و ئه‌نفاله‌, له‌سالًَی 1977 بووه‌ به‌پێشمه‌رگه‌ له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و چه‌ندین پله‌ی سه‌ربازی بڕیوه‌ له‌به‌ر ئازایه‌تی و لێهاتووی و دانه‌بڕاوه‌یی به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕی كردوه‌ وه‌ك دابان هه‌لاج و قه‌یوان ماوه‌ت و شه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مه‌خابن له‌رۆژی 27-3-1991 له‌ مه‌كته‌ب خالید له‌شاری كه‌ركوك شه‌هیدبووه‌و  پله‌ی ئه‌و كاته‌ی سه‌رتیپ بووه‌ و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ تا بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ زیدی خۆی, له‌ئێستاشدا یه‌كیك له‌كوڕه‌كانی له‌هه‌مان ناوچه‌ له‌دژی تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگێت, هاوڕێكانیشی باسیان له‌ئازایه‌تی لێهاتووی شه‌هید زڕار كردو ڕایانگه‌یاند، حكومه‌تی به‌عس چه‌ندینجار پلانی له‌ناو بردنی بۆ داناوه‌ له‌به‌ر ئازایه‌تی لێهاتوی كه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ركان خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتبووه‌ به‌كه‌مترین زیان و زۆرترین زیانی له‌حكومه‌تی به‌عس داوه‌.

 
PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket