نەتانیاهۆو فه‌له‌ستین، ئه‌ردۆغان‌و کورد
بیروڕا 12:50 PM - 2015-03-26جه‌نگیز چاندار
جه‌نگیز چاندار
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که بباته‌وه وتی تا من له‌ده‌سته‌ڵاتدا بم ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی نابێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی، به‌ڵام ئه‌ردۆغان وتی له‌سه‌ر کام کێشه‌ی کوردی قسه ده‌که‌ن؟ له‌تورکیادا کێشه‌ی کوردی نییه. دواتر ده‌بینین بزانین ئه‌م لێدوانه سه‌ری ده‌خات له‌هه‌ڵبژاردندا؟
خه‌ڵک هه‌مووی به‌وردی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیلیان ده‌کرد بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ و مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ دیاریکردنی داهاتووی نەتانیاهۆ، ئه‌گه‌ر له نێوان ئه‌م دوو لێدوانه هێڵێکی ته‌ریب لێکچوون هه‌بێت ئه‌وه ده‌کرێت بڵێین نەتانیاهۆ نوسخه‌یه‌کی ئیسرائیلیه بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
بێگومان خواسته‌کانی نەتانیاهۆ که‌متره له‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئازایه که له‌ڕووی هه‌موو ولاتانی جیهان ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش بوه‌ستێ له‌پێناوی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، که‌س نییه ده‌رک به‌وه نه‌کات که په‌یوه‌ندیه‌کانی نەتانیاهۆ و ئۆباما خراپ بووه به‌ڵام نەتانیاهۆ هێزی خۆی له‌ناو سیسته‌می ئه‌مریکادا سه‌لماند له‌ڕێگه‌ی وه‌ستانه‌وه به‌رووی ئۆبامادا له‌و وتاره‌دا که له‌کۆنگرسی ئه‌مریکا خوێندیه‌وه به‌پشتگیری کۆمارییه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆباما رێگر بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان جیاوازه له‌م بارهیە‌وه. ئه‌ردۆغان لایه‌نگرێکی به‌هێزی نییه له ئه‌مریکادا که پشتگیری لێبکات، ئەو زەمینیەیەش بۆ ئەردۆغان لەواشنتون نییە کە متمانەی پێ‌بکات، ئەو هەوڵی تەمبێ کردنی ئەمریکایدا لەوتارەکەیدا کە لەمەکسیکی دراوسێی ئەو وڵاتە خوێندیەوە، خۆی لەڕاستیدا ئەردۆغان رووی قسەکانی لەئۆباما نەبوو بەڵکو لەدەنگدەرانی بوو لەتورکیا، کەواتە ناکۆکیەک لە نێوان ئۆباما و ئەردۆغاندا نییە وەک ئەوەی لە نێوان ئۆباما و نەتانیاهۆدا هەیە، تەنانەت ئەردۆغان لەئێستاوە هەوڵی زۆر دەدات لەپشت پەردەوە بۆ بەدەستهێنانی بەڵێنێک کە واشنتۆن بۆ رێکخستنی سەردانێک دەیکات لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکەی ٧ی حوزەیرانی داهاتوودا.
ئه‌ردۆغان سیفەتێکی دیکەشی تیادایە کە هەوادارەکانی باش نایزانن، لەم روەوە ئه‌ردۆغان و نەتانیاهۆ بەشێوەیەکی لائیرادی یەکدەگرنەوە، ئەو سیفەتەش ئەو چوار رایەیە کە ئه‌ردۆغان لەگەڵ کۆمارییە راستڕەوەکان پێک دەگەیەنێ. کۆمارییەکان لەئەمریکا داوایان کرد لەنەتانیاهۆ کە بچێت لەکۆنگرێس وتارێک بخوێنێتەوە سەڕەرای ناڕازی بوونی ئۆباما، لێدوانی نەتانیاهۆ و ئه‌ردۆغان سەبارەت بەسوریا زۆر لێک نزیکن ئەویش بەوەی رەخنە لەئۆباما دەگرن.
هەڵوێستە سیاسیەکانی کۆمارییەکان و تەنانەت پارێزگارانی نوێش هاوڕان لەگەڵ ئەوەی ئه‌ردۆغان سەبارەت بەسوریا و بەشار ئەسەد. ئەگەر ئەم لێکچوون و بەیەک گەیشتنە لەیەک چوار ڕادا لەگەڵ کۆمارییەکان لاببەین ئەوە ئەوە هیچ لایەنێکی لێکچوو لەنێوانیاندا نامێنێت سەبارەت بەکێشەی فەلەستین و کەرتی غەززە، بەڵام دەکرێت بوترێت کە لێکچوونێک هەیە لەبارەی شێوازی کارکردنی سیاسی.
پێش هەڵبژاردن، دۆڕانی نەتانیاهۆ پێشبینی دەکرا بەرامبەر نەیارەکانی وەک ئیسهاق هیرتزوج رابەری پارتی کار و لیڤنی رابەری حزبی کادیما، بەڵام ئەو توانی خۆی بسەپێنێت و پەنجە لەسەر مێژووی سەردەم دابنێت.
هیچ حزبێک نەیتوانی سەرکەوتنی تەواو بەدەست بهێنێت بۆ کنێستی ئیسرائیلی کە ژمارەیان ١٢٠ کورسییە، هەر لەدروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە تا ئەمڕۆ کە ١٩حکومەت دروست بووە هەر بەمجۆرە هاتوە و بیستەمیش هەروا دەبێت، لەگەڵ ئەوەی یەکێتی سەهیۆنی بەسەرپەرشتی پارتی کار بەرابەرایەتی ئیسهاق هیرتزوج ٢٤ کورسی بەدەست هێناو ئەم ژمارەش بەسە بۆ ئەوەی حکومەت پێکبهێنێت، بەڵام نەتانیاهۆ سەرکەوتنێکی سیاسی بەدەست هێنا کە چەندوچوونی لەسەر نییە ئەویش بەوەی بەتەنها وەک حزبی لیکود توانیان ٣٠ کورسی بەدەست بهێنن و ببنە یەکەم، بەهێزترین بۆچوونیش بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ حزبە ڕاستڕەوەکانە کە ٦٤ کورسی پێکدەهێنن.
ئیسرائیل جارێکی تر چرای سەوزی بۆ نەتانیاهۆ داگیرساند، هەفەتەیەک پێش ئەوە راپرسیەکان ئاماژەیان بۆ سەرکەوتنی یەکێتی سەهیۆنی بە ٤-٥ کورسی دەکرد بەسر لیکۆد دا وای بۆ دەچوون کە لیکۆد لە ٢٠ کورسی زیاتر ناهێنێت، بەڵام ئەوەچی بوو لەماوەیەکی کورت‌دا وای کرد شتەکان بگۆڕدرێن و خەڵک دەنگ بدەنە نەتانیاهۆ؟ ئەو بەو لێدوانانەی ئەم دواییەی کە وتی تا من لەدەسەڵاتدا بم ناهێڵم دەوڵەتی فەلەستینی دروست ببێت توانی ئاراسەتەکان بگۆڕێت، ئەو بەمە سووکایەتی کرد بە دەنگدەرە عەرەبەکان و هەستی دەنگدەرە لەرزۆکەکان و راستڕەوەکانی ئیسرائیلی بەلای خۆیدا راکێشا و ئەنجامەکەشی دەرکەوت.
مانەوەی نەتانیاهۆ لەدەسەڵات کێسەی فەلەستین زۆرتر لەرابردوو ئاڵۆزتر دەکات، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەرێکی وا لەئارادا نەبوو، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین قۆرت و تەگەرە لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان.
بەهۆی نەتانیاهۆوە ئیسرائیل زیاتر چووەسەر و پرسیاری لای زۆرێک دروست کرد لەوەی کە ئایا حوکمی داهاتووی ئیسرائیل چۆن دەبێت؟ هەندێک چاوەڕوانی هەمان ئەنجام بۆ هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران لەتورکیا دەکەن، ئەگەرچی ئەنجامەکان بەخواستی ئه‌ردۆغان بێت بەڵام ژمارەیەکی زۆری خەڵک پێیان وایە کە لەتورکیادا کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن.
دەکرێت خاڵی هاوبەشی زۆرتر هەبێت لەنێوان ئەو دوو هەڵبژاردنە لەڕێگەی هەردوو ناوی نەتانیاهۆ و ئه‌ردۆغانەوە، لەئیسرائیل گرنگترین شت پێشکەوتنی نەتانیاهۆ بوو، بەڵام مەبەستی سەرەکی لەتورکیا راگرتنی ئه‌ردۆغانە لەڕێژەی خۆی و دانانی سنوورە بۆ دەسەڵاتەکەی و کەمکردنەوەی.
خاڵگێکی دیکەی هاوبەش لێدوانی ئەوانە لەسەر دوو کێشەی هاوشێوە ئەویش کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل و کێشەی کورد لەگەڵ تورکیا، ئەویان بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەڵێنیدا رێگر بێت لەبەردەم درستبوونی دەوڵەتی فەلەستینی و بووە هۆی سەرکەوتنی، ئه‌ردۆغانیش پێش چەند رۆژێک وتی لە تورکیادا کێشەی کورد نییە هەرچەندە ئەم گوتەیە تازە نییە، لەدەورەی پێشتر لەگەڵ جێگری حزبی داد و گەشە دەنگیر محەمەد فورات ناکۆکییان تێکەوت لەسر ئەم باسە.
رۆژێک سیزجین تانر قولو سەرۆکی یەکێتی مافناسانی دیاربەکر کە چالاکوانێکی دەستەی ڕیکخراوە ناحکومیەکانە سەردانی دەکات و دەستەواژەی کێشەی کورد بەکار دەهێنێت ئەمەش وادەکات ئه‌ردۆغان رەخنەی بەتوندی ئاراستە بکات، سیزجینیش ناڕەزایی دەردەبڕێت و کۆبوونەوەکە کە لەسەرۆکایەتی وەزیران بوو لەئەنقەرە، بەجێدەهێڵێت، ئەم رەفتارەی ئه‌ردۆغان کەشێکی ناڕەزایی لای بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کە خەڵکی دیاربەکر بوون دروست کرد. ئایا دەکرێت رەتکردنەوەی بوونی کێشەی کورد لە لایەن ئه‌ردۆغانەوە سەرکەوتنی زامن بکات لەهەڵبژاردنی داهاتوو؟
نەتانیاهۆ لەهەڵبژاردن سەرکەوت لەبەرئەوەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی رەتکردەوە، ئەی ئایا رەتکردنەوەی کێشەی کورد لەلایەن ئه‌ردۆغانەوە سەرکەوتنی بۆ دەستەبەر دەکات کە پشت دەبەستێت بە گروپە راسترەو و نەتەوەییەکان؟ رۆژانی داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە وەردەگرینەوە.
سایتی زەمانی عەرەبی
لەعەرەبییەوە: هیوا محەمەد
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26