riklam

له‌پێناوی جێگیركردن و بووژانه‌وه‌ی كوردستاندا

بیروڕا 11:03 AM - 2015-03-02
ئاڵا تاڵه‌بانی

ئاڵا تاڵه‌بانی

ئه‌گه‌ر سووربوونی هاووڵاتیانی كورد به‌ژن و پیاوه‌وه‌ نه‌بوایه‌ له‌هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافی چاره‌ی خۆنووسین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانی و نه‌هامه‌تیانه‌، بێگومان رێككه‌وتننامه‌ی ئاداری 1970و پێكهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌دینه‌ده‌هات.
راپه‌ڕینی ئاداری 1991 رژێمی دیكتاتۆری ناچاركرد دانبنێت به‌شكستی خۆیدا له‌ده‌ستگرتنه‌ تاوانبارانه‌كه‌ی به‌سه‌ر كوردستانی عیراقداو بكشێته‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراو دامه‌زراوه‌كانی به‌پێی دیدی مه‌ده‌نی و دیموكراسی دیاریكران، سووربوون و دڵسۆزی بۆ یه‌كڕیزی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی پرشنگداری هه‌رێم پتر بێت و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن بۆ كاركردن به‌پێی ئه‌زموونی عیراق له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئاواته‌كانماندا كه‌ به‌ڵێننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌هاكانی مافی مرۆڤ له‌خۆیانی ده‌گرن.
ئێمه‌ له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدا كه‌ دڵسۆزین بۆ یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵویستی هێزه‌ كوردستانییه‌كان، باوه‌ڕمان هه‌یه‌ كه‌ راشكاوی له‌بیروڕاداو دیاریكردنی هه‌ڵه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان، مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌مه‌رجه‌كانی پته‌وكردنی یه‌كهه‌ڵویستی و نزیككردنه‌وه‌ی بیروڕاكان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن به‌رگه‌ی راشكاوی ناگرن و رای كه‌سانی دیكه‌ په‌سه‌ند ناكه‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی پێیانوایه‌ كه‌ ته‌نها خۆیان خاوه‌نی بڕیارن له‌هه‌ر شتێكی رێپێدراو و رێپێنه‌دراودا، ئه‌وه‌ش پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر كاروانی دیموكراسی كوردستان، به‌ڵكو ئاره‌زووی كۆنتڕۆڵكردنی بڕیاری سیاسی لێده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌بیانووی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها پشتگوێخستنی ئه‌و راستییه‌ی كه‌ هه‌موو ئه‌زموونه‌ دیموكراسییه‌ دێرینه‌كان و ئه‌زموونی وڵاته‌ پێگه‌یشتووه‌كان كه‌ سه‌ركه‌وتووبوون له‌بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته‌ دیموكراتییه‌كان و هیچ رۆژێك رای به‌رامبه‌ریان كۆتنه‌كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌ركه‌كانی پیاده‌ ده‌كات و راوبۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ به‌رچاوده‌گرێت كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتدان، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و كه‌سایه‌تی، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان نه‌ك جۆشی بدات بۆ جه‌نگ و ململانێی دۆڕاو كه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ قووتی هاووڵاتیان و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان. هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ دڵسۆزین بۆ راشكاوی به‌بێ پێچلێدان، هه‌ندێك لایه‌نی پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌ن له‌هه‌رێمدا په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر چه‌واشه‌كردنی رای گشتیی كوردستانی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادروست و كڕینی ویژدانی هاووڵاتیانی كوردی دڵسۆز له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالییه‌وه‌، هاوكات زۆربه‌ی كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار گه‌ردنی داراییان ئاشكرایه‌و ئه‌وانه‌ نین كه‌ بوون به‌خاوه‌نی سامان له‌شه‌و و رۆژێكدا كه‌بوون به‌خاوه‌نی گرانترین ئامرازی گواستنه‌وه‌ له‌عیراق و جیهاندا.
جێگیركردنی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاڵا به‌رزه‌كه‌ی و ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستانی گه‌وره‌ به‌دینایه‌ت به‌بێ راشكاوی و شه‌فافییه‌ت و رێزگرتن له‌ڕای به‌رامبه‌رو سووربوون له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی له‌هه‌رێم و عیراقدا، نه‌ك هه‌وڵی ناشیرینكردنی كه‌سایه‌تییه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌ كوردستانییه‌كان كه‌ مێژوویه‌كی پرشنگداریان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی قه‌یرانی دارایی كه‌ هاووڵاتیانی كوردستان دووچاری بوونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی هه‌نگاوی هه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه‌ بۆ موزایه‌ده‌كردن به‌سه‌ر هێزه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌وه‌. ئێمه‌ له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام به‌دڵسۆزانه‌وه‌ ده‌ستده‌گرین به‌یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام ره‌خنه‌ ده‌گرین له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها په‌نا نابه‌ینه‌ به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راوبۆچوونمان بۆ هه‌مووی خه‌ڵك، مه‌گه‌ر ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌مێنێت.

*ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

 

له‌ كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket