riklam

فراكسیۆنە كوردییەكان پەیامی هەرێم بەعەبادی دەگەیەنن

کوردستان 05:43 PM - 2015-03-01
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌شی له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌ن

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌شی له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌ن

فراكسیۆنە كوردیەكانی پەرلەمانی عیراق لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبنەوەو پەیامی هەرێم بەسەرۆك وەزیران دەگەیەنن كە رایگەیاندوە پابەندە بەڕێكەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی عیراق.

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی عیراق ئەوەی بۆ PUKmedia رونكردەوە كە لەكاتی كۆبوونەوەی هەفتەی رابردودیاندا لەگەڵ حكومەتی هەرێم تەئكیدیان لەسەر ئەوەكردوەتەوە بە گەڕانەوەیان بۆ بەغدا لەگەڵ حكومەتی عیراق و بەرپرسانی تری لایەنە عیراقییەكان كۆدەبنەوە، وتیشی:دەمانەوێت وەك نوێنەرانی كورد لە بەغدا لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا ببین، چ وەك سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆك كۆمارو لایەنە سیاسیەكانی تریش.

ئەوەشی راگەیاند: مەبەستمان لەو كۆبوونەوانە گەیاندنی بۆچونی حكومەتی هەرێم و گەیاندنی دەنگی خەڵكی كوردستانە بە بەرپرسانی عیراق، چونكە خەڵكی كوردستان ترسیان لەوە هەیە جارێكی تر حكومەتی ئێستا سیاسەتەكانی پێشتر وەك بڕینی موچەی فەرمانبەران بەكاربهێنێت و لەماوەی چەند رۆژی رابردوشدا ژمارەیەك چاوپێكەوتنمان كردوەو ئەنجامەكانیشی باش بووە، بۆیە دەبێت لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان پەیوەندی بەردەوام هەبێت، نەك تەنها لەكاتی قەیرانی و بوونی كێشەدا.

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز ئەوەشی خستەڕوو: سەعات 8ی ئەمشەو وەك سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانیەكان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبینەوەو پەیامی خۆمانی پێ رادەگەیەنین كە ئەوەیە حكومەتی هەرێم پابەندە بەڕێكەوتنەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و وەفدی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكاتەوە، گرنگترین خاڵی كۆبوونەوەكەش باسكردنە لەجێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2015ی عیراق كە دەبێت حكومەتی عیراق و هەرێمیش پێوەی پابەندبن.

ئەوەشی رونكردەوە هەر لەكۆبوونەوەكەیاندا بەوپێیەی حەیدەر عەبادی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراقیشە، بودجەی پێشمەرگەشی لەگەڵ باسدەكەن.
 
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket