riklam

مه‌خمور.. شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌

کوردستان 04:49 PM - 2015-03-01
شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌

شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌

له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش له‌سنوری مه‌خمور به‌رده‌وامه‌و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چری بۆردومانی تیرۆرستان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌مه‌خمور به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌شه‌وی رابردوودا چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش دزه‌یان كرده‌ پشتی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ گوندی ته‌لریم له‌ناوچه‌ی مه‌خمور به‌داخه‌وه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ له‌و گونده‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گونده‌ چۆڵكراوه‌و ئێستا له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدایه‌و تاكو ئێستا زیانی گیانی ئه‌و هێرشه‌ نه‌رانراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ له‌سه‌عات 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ْهێرشه‌كانیان به‌بۆردومانه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌گوندی ته‌لریم به‌دووری 25 كیلۆمه‌تر له‌ڕوژئاوای مه‌خمور له‌گه‌ڵ به‌رزاییه‌كانی پشتی ئه‌و گونده‌.
وتیشی: تاكو ئه‌م كاته‌ی ئێسته‌ شه‌ر به‌رده‌وامه‌و هه‌لًَمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش زیاتربووه‌ بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سه‌عات 3 پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی بۆردومانی هه‌ردوو گوندی نه‌سرو سمێدانیان كرد كه‌ 28 كیلۆمه‌تر دووره‌ له‌ مه‌خمورو به‌ پێگه‌و مۆڵگه‌ی تیرۆرستان داده‌نرێت و له‌ئه‌نجامدا زیاتر له‌ 40 چه‌كداری داعش كوژراو برینداربوون و 4 ئۆتۆمبیلیشس سوتانووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket