riklam

رۆژئاوای كوردستان.. داعش له‌ شكستی یه‌كجاری نزیكده‌بێته‌وه‌

کوردستان 12:41 PM - 2015-03-01
له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو شاری ستراتیژی و 100 گوندی له‌ داعش پاككراونه‌ته‌وه‌

له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو شاری ستراتیژی و 100 گوندی له‌ داعش پاككراونه‌ته‌وه‌

له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوو شاری ستراتیژی و 100 گوندی رۆئاژوای كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌و به‌ سه‌دان تیرۆرستیش كوژراون، له‌ 24 سه‌عاتی رابردووشدا 9 گوندی تر رزگاركراون.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و له‌ چه‌ند چالاكیه‌كدا له‌ هه‌رسێ به‌ره‌ی رۆئاواو رۆژهه‌ڵات و باشوری كۆبانێ و له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 9 گوند له‌ تیرۆرستان پاككرانه‌وه‌و پێشڕه‌ویه‌كانیش به‌رده‌وامن.

وتیشی: له‌ چالاكیه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێمی كۆبانێ-دا  هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ گونده‌كانی (جب ئه‌ل فه‌ره‌ج، بۆراز و خه‌راب عه‌تۆ)ی له‌ تیرۆرستان پاكردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ به‌ره‌ی باشور گونده‌كانی (حه‌مداس، قاسمیێ، گرێ سۆر، گرێ عه‌برێ و قمولگ به‌ ته‌واوی رزگار كراون و له‌ به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتیش گوندی قۆسه‌ر رزگار كراو ژماره‌یه‌ك تیرۆرسستیش كوژراون.

ئه‌و چالاكوانه‌ سیاسیه‌ راشیگه‌یاند گه‌ له‌ هه‌ردوو گوندی گێر سلیپ و خاسلك سێ تیرۆرستی داعش كوژراون.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌ دوای كۆنـتڕۆڵكردنی باشوری رۆژئاوای قامشلۆ كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌  بۆته‌ مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیرۆرستانی داعش بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كانتۆنی جه‌زیره‌ تیرۆرستان به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ره‌یان به‌رداوه‌و له‌ پاشه‌كشه‌دان.

ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كانتۆنی كۆبانێ و جه‌زیره‌ ده‌كرێت و یه‌په‌گه‌ له‌به‌ره‌ی كۆبانێ-ه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی تل ئه‌بیه‌ز (گرێ سپی) نزیك بۆته‌وه‌،  به‌ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش  په‌یوه‌ندیه‌كانی داعش له‌گه‌ڵ جیهان ده‌بڕدرێت و رێگای فرۆشتنی نه‌وت له‌ داعش ده‌گرێت و هه‌ردوو كانتۆنی جه‌زیره‌و كۆبانێ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

وتیشی: راگه‌یاندنی ئه‌م سه‌ركه‌تنانه‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ نیه‌، به‌ڵكو  رزگاركردنی دوو شاری زۆر ستراتیژی و زیاتر له‌ 100 گوند و كوشتنی سه‌دان تیرۆرست نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و شكستی داعشه‌.
 

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket