riklam

كاروانی چواره‌می پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێده‌كه‌وێت

کوردستان 05:19 PM - 2015-02-27
هێزه‌كه‌ سه‌ره‌تا ده‌چنه‌ باكووری كوردستان

هێزه‌كه‌ سه‌ره‌تا ده‌چنه‌ باكووری كوردستان

كاروانی چواره‌می هێزی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ به‌ڕێبكرێن به‌ره‌و كۆبانێ.

كه‌مێك پێش ئێستا كاروانی چواره‌می هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ژماره‌یان 124 پێشمه‌رگه‌یه‌، گه‌یشتنه‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ ره‌وانه‌بكرێن به‌ره‌و كۆبانێ، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ 27-2-2015 ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان رِاهێنانیان پێكراوه‌و سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی پشتیوانی یه‌ك و فه‌رمانده‌ی پشتیوانی دوون، بگه‌نه‌ باكووری كوردستان و پاشان له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی بكرێن به‌ره‌و كۆبانێ .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket