riklam

جێگره‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كوژرێت

عیراق 10:50 AM - 2015-02-27
له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و له‌ قه‌زای قائم كوژراوه‌

له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و له‌ قه‌زای قائم كوژراوه‌

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كان ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كه‌ن كه‌ له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ قه‌زای قائم جێگرێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه‌ كه‌ ده‌ستی له‌ چه‌ندین تاوانی دڕندانه‌دا هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ PUKmedia پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: زانیاری پێشوه‌خت هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی داعش به‌ره‌و قه‌زای قائم ده‌چن، بۆیه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان كراونه‌ته‌ ئامانج و بۆردومانێكی چڕكراون و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و گروپه‌ كوژراون.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ رونیشكرده‌وه‌: له‌بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كاندا  ئه‌بو موسلم توركمانی جێگری یه‌كه‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌  ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری دڕندانه‌ دژ به‌خه‌ڵكی عیراق و سوریا كوژراوه‌و لاشه‌كه‌ی به‌ره‌و خاكی سوریا براوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌روه‌ها (سامر محه‌مه‌د والی فورات، ئه‌بو عوبێده‌ عه‌زاوی، ئه‌بو مجاهد روسی ،ئه‌بو موسلم چیچانی)  له‌و سه‌ركرده‌ دیارانه‌ن كه‌ كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون و ره‌وانه‌ی سوریا كراون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia پێشترو له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ئه‌بو موسلم توركمانی ئه‌فسه‌ربووه‌ له‌سوپای عیراق  و له‌قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر فه‌رمانده‌ی جوڵانه‌وه‌ سه‌ربازیه‌كان بووه‌.

PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket