riklam

فڕۆكەكان بۆ یەكەمجار ناوچەیەكی داعش لەرۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكەن

کوردستان 05:45 PM - 2015-02-26
ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ داعش 220 هاووڵاتی مه‌سیحی تێدا رفاندوه‌

ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ داعش 220 هاووڵاتی مه‌سیحی تێدا رفاندوه‌

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ یەكەمجار ئەو ناوچەیەی رۆژئاوای كوردستانیان بۆردومانكرد كە تیایدا داعش 220 هاووڵاتی مەسیحی رفاندوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە ئەمڕۆ 2015/2/26 بڵاویكردەوە:وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بەداعش كە لەلایەن ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرێت بۆ یەكەمجار مۆڵگەكانی داعشیان لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكردوە كە تیایدا داعش 220 هاووڵاتی مەسحی لێ رفاندوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی راگەیاندوە:بۆردومانەكەی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەنزیك شاری تەل تەمر ئامانجەكانی داعشی پێكاوەو ئەو ناوچەیە نزیكە لەگوندە مەسیحیانەی ئەم هەفتەیە لەلایەن داعشەوە پەلامار دراون.

PUKmedia  رویتەرز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket