riklam

شه‌ڕڤانان سه‌ركرده‌یه‌كی توركی داعش ده‌كوژن

کوردستان 01:19 PM - 2015-02-26
ده‌ستی له‌كۆمه‌ڵكوژی شیعه‌كاندا هه‌بووه‌

ده‌ستی له‌كۆمه‌ڵكوژی شیعه‌كاندا هه‌بووه‌

شه‌ڕ له‌گونده‌كانی باشوری ته‌ل ته‌مری سه‌ربه‌ حه‌سه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وی و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-2-2015 سه‌ركرده‌یه‌كی توركی داعشیان كوشتوه‌ كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی شیعه‌كان له‌ پارێزگای دێر ئه‌لزور.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ته‌ل ته‌مر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌وی و هێرشێكی فراوانیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی باشوری ته‌ل ته‌مر ده‌ستپێكردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش كوژراون ، كه‌له‌ناویاندا هه‌مام قورعانی گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی توركی ناو ریزه‌كانی داعش كوژراوه‌ كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی شیعه‌كان له‌ پارێزگای دێرئه‌لزور.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا ئه‌مه‌ سێهه‌مین سه‌ركرده‌ی داعشه‌ كه‌له‌ ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر كوژراون، كه‌ سه‌ركرده‌ی دیارو سه‌ربازی داعشن و كه‌سانی متمانه‌پێكراوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادین.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket