riklam

كه‌نه‌دا یاسای نوێ دژی تیرۆر ده‌رده‌كات

جیهان 01:43 PM - 2015-01-31
بڕیاره‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر حكومه‌تی كه‌نه‌دا یاسایه‌كی نوێ ده‌رده‌كات كه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆر ده‌ستكراوه‌تر ده‌بن.

به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی كه‌ ستیڤان هارپه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا خستویه‌ته‌ روو ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌زووترین كاتدا به‌ره‌نگاری تیرۆرستان ببنه‌وه‌.

له‌پرۆژه‌ یاساكه‌دا هاتووه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌توانن پێش به‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆرستان بگرن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ رێگری له‌گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌بكه‌ن ئه‌گه‌ر گومانیان له‌سه‌ری هه‌بوو، هه‌روه‌ها مافی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خه‌ڵكی و پچڕاندنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی یاساكه‌ هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كان به‌ تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و چالاكی گروپه‌ توندڕه‌و ئیسلامییه‌كان به‌جه‌نگ داده‌نرێت.

جێگه‌ی باسه‌ بڕیاره‌ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌حزبی سه‌رۆك وه‌زیران زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه‌ ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ په‌سه‌ند بكرێت.

PUKmedia وه‌رگێڕانی- جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی بی بی سی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket