riklam

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عیراق تیرۆركرا

عیراق 09:34 AM - 2015-01-31
.

.

شه‌وی رابردوو 30/31-1-2015 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ ناحیه‌ی نخێبی  سه‌ربه‌ شاری روومادی له‌ پارێزگای ئه‌نبار شێخ لۆرێنس ئه‌لهزال ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كوژراوه‌و پێنج كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای ئه‌نبار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ  ماڵه‌وه‌ بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی شێخ لۆرێنس ئه‌لهزال ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و شێخی عه‌شیره‌تی عه‌نزه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌و هاوكات  پێنج كه‌سیتر له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: دواتر هێزێكی ئه‌منی زۆر هاتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردووه‌و ته‌رمی شێخ لۆرێس ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری روومادی كراوه‌.

PUKmedia   سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket