riklam

په‌لامارێكی داعش تێكده‌شكێنرێت

عیراق 10:51 AM - 2015-01-29
 تیرۆرستان تێكشكاون و هه‌شت  لاشه‌یان لێبه‌جێماون

تیرۆرستان تێكشكاون و هه‌شت لاشه‌یان لێبه‌جێماون

تیرۆرستانی داعش له‌سێ قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری به‌نداوی عوزێم له‌پاریزگای دیاله‌ ده‌ده‌ن و دوای شه‌ڕێكی دوو سه‌عاتی تێكده‌شكێنرێن و ژماره‌یه‌كیان لێده‌كوژرێت.

زاهد تاهر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ 28-1-2015 تیرۆرستانی داعش له‌سێ قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی سوپایانداوه‌ له‌سه‌ر به‌نداوی عوزێم و دوای شه‌ڕێكی دوو سه‌عاتی تیرۆرستان تێكشكاون و هه‌شت  لاشه‌یان لێبه‌جێماون.

وتیشی: تیرۆرستانی داعش له‌ پارێزگای سڵاحه‌دینه‌وه‌ هێزیان هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه‌و جارێكی تر بێنه‌وه‌ بۆ ناو پارێزگای دیاله‌ به‌ڵام پلانه‌كه‌یانشكستی هێناوه‌و بۆیان نه‌چووه‌ته‌ سه‌ر.

زاهد تاهر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:تیرۆرستانی داعش هیچ مۆڵگه‌یه‌كیان له‌ناو پارێزگای دیاله‌ نه‌ماوه‌و به‌ته‌واوی شكستیان خواردوه‌، بۆیه‌ مه‌حاڵه‌ جارێكی تر بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو پارێزگاكه‌.

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket