riklam

خوێندنگه‌یه‌ك دروشمه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر كارتی خوێندكاران جێگیرده‌كات

کوردستان 12:23 AM - 2015-01-29
پێشمه‌رگه‌ قه‌ڵای به‌رگریكردنه‌ له‌ زانست و په‌روه‌رده‌

پێشمه‌رگه‌ قه‌ڵای به‌رگریكردنه‌ له‌ زانست و په‌روه‌رده‌

له‌لایه‌ن خوێندنگای ئاماده‌یی هاوكاری تێكه‌ڵی سنوری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز رێز له‌قاره‌مانیه‌تی و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ ده‌گیرێت و له‌سه‌ر كارتی نمره‌ی خوێندكاران دروشمی پێشمه‌رگه‌ ده‌نوسرێته‌وه‌.

 

پێشكه‌وت ئیبراهیم به‌رێوبه‌ری خوێندنگای هاوكاری تێكه‌ڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و داستان و مێژووه‌ پرِ شكۆیه‌یی كه‌ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مانیان تۆماركردوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تی و به‌رگری و شه‌ونخونیانه‌ی كه‌  ئه‌نجامیان داوه‌، له‌سه‌رماو گه‌رماو كه‌شو هه‌وای ناله‌به‌رو بێ مووچه‌ی بڕیارماندا له‌ژێر دروشمی (پێشمه‌رگه‌ قه‌ڵای به‌رگریكردنه‌ له‌ زانست و په‌روه‌رده‌) كه‌له‌سه‌ر كارتی نمره‌كانی خوێندكاران نوسرابون رێز له‌پێشمه‌رگه‌ بگرین.

وتیشی: له‌ئێستادا پێشمه‌رگه‌ له‌ بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆرو تیرۆیستان ئه‌كه‌ن بۆیه‌ هه‌میشه‌ شایانی رِێزو وه‌فان پیێویسته‌ ناویان به‌ به‌رزی رابگرین و هه‌میشه‌ رێز له‌و ئیراده‌ به‌هێزو قاره‌مانانه‌یان بگرین كه‌ خاكی نیشتمانه‌كه‌مانیان له‌ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستان پاراستوون. 

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket