لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك.. به‌چیدا ده‌زانیت خۆشه‌ویسته‌كه‌ت راست ده‌كات له‌گه‌ڵت؟
هەمەرەنگ 08:59 PM - 2015-01-28لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك.. به‌چیدا ده‌زانیت خۆشه‌ویسته‌كه‌ت راست ده‌كات له‌گه‌ڵت؟
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه پێكه‌وه پلاندانان بۆ پشووه‌كان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی یه‌كترو هه‌ڵگرتنی كلیلی ماڵی یه‌كتر، له‌و نیشانانه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنن په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ‌و كچ شێلگیر (جددی)ـه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه پاش پرسیاركردن له دوو هه‌زار كه‌س، 50 دیارترین نیشانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان شێلگیره‌وه درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكه‌ن.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، دابه‌زاندنی وێنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان له فه‌یسبوك و گۆڕینی ستاتوسی ئه‌كاونته‌كه‌یان له‌و ماڵپه‌ڕه بۆ In a relationship واته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌یه‌و یه‌كترناساندن به بازنه‌یه‌كی فراوانی هاوڕێی یه‌كتر، له‌و نیشانانه‌ن كه ده‌یسله‌مێنن په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ‌و كچ شێلگیره‌و شه‌ومانه‌وه له‌لای یه‌كترو یه‌كتر ئاگاداركردنه‌وه له ورده‌كاری موچه، به‌ڵگه‌ی متمانه‌و زیادبوونی خۆشه‌ویستی نێوانیانه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی مۆنارك له به‌ریتانیا ئه‌نجامیداوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان پێكه‌وه هه‌یه، پێنج مانگیان پێویسته تا په‌یوه‌ندییه‌كه به شێلگیر دابنێن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوڕان و كچان تا زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كدا ئاسووده‌و ساده بن، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به شێلگیرتر داده‌نێن، ئه‌مه‌ش بینینی یه‌كتر به‌بێ ماكیاژو پێكه‌وه حه‌مامكردن و به‌بیجامه‌وه سوڕانه‌وه له ماڵدا‌و ته‌نانه‌ت به‌ڕاشكاوی باسكردنی ره‌وشی ته‌ندروستییان، له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر له‌لیستی دیارترین 50 به‌ڵگه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی شێلگیر له نێوان كوڕ‌و كچدا، پێدانی ورده‌كاری تایبه‌ت به یه‌كتر وه‌ك پاسۆردو و ناردنی (به‌یانی باش) و (شه‌وباش) به تێكست و زۆر وتنی (خۆشم ده‌وێیت) و باسكردنی ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندییه سێكسییه كۆنه‌كان بۆ یه‌كترو پێكه‌وه كڕینی سه‌گ یان پشیله هاتون.
PUKmedia وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه/ والی عه‌لی
سه‌رچاوه: dailymail.co.uk
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26