riklam

خانمی یه‌كه‌م چاویكه‌وت به‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان

ژنان‌ 07:59 PM - 2015-01-28
خانمی یه‌كه‌م چاویكه‌وت به‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان

خانمی یه‌كه‌م چاویكه‌وت به‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان

ئه‌مڕۆ 28-1-2015 خانمی یه‌كه‌می عیراق رووناك عه‌بدولواحید مسته‌فا له‌ به‌غداد پێشوازیكرد له‌ به‌یان نوری تۆفیق وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان.

له‌ دیداره‌كه‌دا خانمی یه‌كه‌م، رۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رزنرخاند له‌ بایه‌خدانی به‌ گوزه‌رانی ژنانی ئاواره‌و كۆچپێكراوو به‌دواداچونی داواكارییه‌كانیان و دابینكردنی پێداویسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان.

وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و رێوشوێنه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاره‌كانی له‌ هه‌موو ده‌زگاو بواره‌كاندا خسته‌ڕوو.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی رێكخراوی عه‌ره‌بیی بۆ كاروباری ژنانی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی  گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، كه‌ عیراق له‌ 1ی ئازاری 2015 دا سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌گرێته‌ ده‌ست، له‌و باره‌یه‌وه‌ كارو ئه‌ركه‌  سه‌ره‌كییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ تاووتوێكرا، ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌ به‌غداد رێكبخات.

خاتو به‌یان نوری روونیكرده‌وه‌ رێكخراوی عه‌ره‌بیی بۆ كاروباری ژنان به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ هاوسه‌ری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی كه‌ رێوشوێن و چۆنیه‌تی ئاماده‌بوون و به‌شداربوونیان له‌ كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا رێكده‌خات.
 
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket