riklam

له‌بودجه‌ی 2015 ی عیراقدا پاره‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانده‌كرێت

کوردستان 06:55 PM - 2015-01-28
2 ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دابینكراوه‌

2 ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ دابینكراوه‌

كاره‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2015 ی عیراق، كۆتایی هاتووه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌لا قادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 28-1-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی كۆتایمان به‌ كاره‌كانمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2015 ی عیراق و نوسینه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی هێنا، لیژنه‌كی دارایی به‌ تێكڕا ده‌نگیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌دا .

وتیشی: نوێنه‌رانی كورد تێبینیه‌كیان هه‌بوو له‌سه‌ر مادده‌یه‌ك كه‌ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌وتی یاسا زیادیانكردبوو له‌سه‌ر چۆنێتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره‌وه‌، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ته‌واوكراو نێردرا بۆسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی سبه‌ینێ 29-1-2015، بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌نوێكاری له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا مه‌لا قادر وتی: له‌ كۆتایی كاره‌كاندا وه‌كو نوێنه‌ره‌ كورده‌كان داوامانكرد به‌شه‌ بودجه‌یه‌ك بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دابین بكرێت، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت، چونكه‌ پارێزگایه‌كه‌ تازه‌ دروست بووه‌و وپێویستی به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 2 ملیار دیناریان بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا بۆ ته‌رخانكرد.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket