به‌همه‌نی قوبادی به‌شداری له‌فێستیڤاڵی فیلمی كاستێندۆرف ده‌كات
ئەدەب وهونەر 03:27 PM - 2015-01-27سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی
سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" به نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌شداری له‌هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كاستێندۆرف" له وڵاتی سربیا ده‌كات.
فیلمی "هه‌ندێك جار چاو له‌سه‌رێ بكه" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه فیلمی "چه‌ند وته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خوداكان" Words With Gods له‌به‌رهه‌مهێنانی "ئالێكس گارسیا" و "گیلێرمۆ ئاریێگا" و به‌ئاوازدانه‌ری موزیكزانی ناوداری به‌ریتانی "پیتێر گابریێل" به نوێنه‌رایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی "به‌همه‌ن قوبادی" له‌به‌شی Contemporery Trends له‌میانه‌ی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كاستێندۆرف" Küstendorf له وڵاتی سربیا نمایش ده‌كرێت.
سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد به‌همه‌نی قوبادی له‌ته‌نیشت سینه‌ماكارانی ناوداری جیهان له‌وانه "ئاندره كانچلۆفسكی" هه‌ڵگری خه‌ڵاتی شێری نوقره‌یی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیز، "ڕۆی ئاندرسۆن" هه‌ڵگری خه‌ڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیزی ئیتاڵی، "گیلێرمۆ ئاریێگا" سینه‌ماكاری ناوداری مه‌كسیكی، "ئه‌میر كۆستاریسكا" هه‌ڵگری دوو خه‌ڵاتی زێڕینی چڵه‌به‌ڕووی كانی فه‌ڕه‌نسا و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی جیهانی دیكه و هه‌روه‌ها "عادڵ خان" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "خاوه‌نه‌كان" Owners له‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كاستێندۆرف" له‌سربیادا ئاماده‌بوو.
به‌همه‌نی قوبادی به كوپته‌رێكی تایبه‌ت به‌ره‌و شاری شاخاویی "موكرا گورا" Mokra Gora شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێكه‌وتوو و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م فێستیڤاڵه بریتین له خاتوو "كلۆدیا ئۆسارد" Claudie Ossard ـ به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، خاتوو "ئاماندا نویل" Amanda Nevill - به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له وڵاتی به‌ریتانیا، "ئالێكس گارسیا" Alex García ـ به‌رهه‌مهێنه‌ری به ڕه‌گه‌ز مه‌كسیكی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، "ستێفان بور باس" István Borbás ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له وڵاتی هه‌نگاریا كه‌خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری فێستیڤاڵ له ناونیشانی "ویكلۆفلاس" له لایه‌ن ئه‌وه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و هه‌روه‌ها "گۆران والارێویچ" Goran Volarević ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له‌وڵاتی سربیا.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه به‌براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فێستیڤاڵ، خه‌ڵاته‌كانی هێلكه‌ی زێڕین، هێلكه‌ی نوقره‌یی و هێلكه‌ی برۆنزی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سینه‌ماكاری ناوداری سربی "ئه‌میر كۆستاریسكا" چه‌ند ساڵێكه فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كاستندۆرف"، به‌ڕێوه‌ده‌بات و مه‌به‌ستی ئه‌م فێستیڤاڵه ئاشناكردنی ڕوخساره گه‌نج و به‌هره‌مه‌نده‌كانه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره داهێنه‌ره‌كانی سینه‌مای جیهان.
فێستیڤاڵی فیلمی "كاستێندۆرف" به‌به‌شداری 17 فیلم له‌وڵاتانی كۆماری چیك، ئیسلۆڤاكیا، رۆمانیا، كرۆواسی، به‌لژیكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، میسر، ڕووسیا، هه‌نگاریا، ئیسرائیل، ئه‌مریكا، سربیا و هه‌رێمی كوردستان له‌ڕۆژانی 21 تا 26 ی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2015 له‌شاری شاخاویی موكرا گورا له وڵاتی سربیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی "هه‌ندێك جار چاو له‌سه‌رێ بكه" له دوایین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا ڕۆژی 14ی ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له به‌شی "گالاس"Galas له‌میانه‌ی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆس كابووس" Los Cabos له وڵاتی مه‌كسیك نمایشكرا.
ئه‌م فێستیڤاڵه كه به‌كۆبوونه‌وه‌ی كه‌لتوور و دابوونه‌ریته جۆراوجۆره‌كانی جیهان ناسراوه، له‌چه‌ندین به‌شی جۆراودۆردا له‌ڕۆژانی 12 تا 16ی ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له‌شاری لۆس كابووسی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26