riklam

وه‌زیری شه‌هیدان مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد بۆ سلوفینیا روونده‌كاته‌وه‌

kurdistani 01:17 PM - 2014-12-24
كه‌ناڵی لوكالی سلوفینیا سه‌رقاڵی راپۆرتێكی دیكۆمێنتاریه‌ له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان و مه‌رگه‌ساته‌كانی

كه‌ناڵی لوكالی سلوفینیا سه‌رقاڵی راپۆرتێكی دیكۆمێنتاریه‌ له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان و مه‌رگه‌ساته‌كانی

له‌ دیدارێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی سلوفینیا ئه‌نجامیدا، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكی خسته‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا كه‌ نێرده‌ی ته‌له‌فزیونی ناوخۆیی سلوفینیا له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیدا، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دروستبوونی عیراق و دواتر دابه‌شكردنی كوردستان و لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌ عیراق توشی كورد بوون و رایگه‌یاند كه‌ دوای ئه‌وه‌ی كورد كه‌ناڵه‌كانی ئاشتی تاقیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی عیراق، به‌ناچاری ده‌ستیداوه‌ته‌ چه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌ بوون و مانه‌وه‌ی خۆی و داوای ئازادی كرد.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر كورد دا هاتووه‌، هه‌ر له‌ كیمیابارانیكردنی ناوچه‌كانی كوردستان و جێبه‌جێكردنی 8 قۆناغی ئه‌نفال به‌ دڕندانه‌ترین تاوانه‌كانی سه‌رده‌می له‌قه‌ڵه‌مدا، كه‌ تیایدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار هاووڵاتی كورد بێسه‌روشوێن كران، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌یسێك كرد كه‌ له‌ پرۆسه‌كانی ئه‌نفال به‌سه‌ر كورد دا هاتوون.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی تری ئه‌و كه‌ناڵه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تشكی خسته‌سه‌ر به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینۆسایدی كوردو به‌تایبه‌تی له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌و دادگایه‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوونی كوردنی به‌ به‌ربه‌ست دانا بۆ ئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌م دادگایه‌ كه‌یسی جینۆسایدی كوردی نه‌ناساندووه‌.

جێی باسه‌، نێرده‌ كه‌ناڵی لوكالی سلوفینیا سه‌رقاڵی راپۆرتێكی دیكۆمێنتاریه‌ له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان و مه‌رگه‌ساته‌كانی كورد.

PUKmedia فوئاد عوسمان

30161324122014_456-(1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket