riklam

ماڵه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وێران ده‌كرێت

kurdistani 12:02 PM - 2014-12-21
 یه‌كێك له‌و مۆڵگانه‌ی بۆردومانكراوه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بووه‌

یه‌كێك له‌و مۆڵگانه‌ی بۆردومانكراوه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بووه‌

شه‌وی رابردوو 20-12-2014 له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌چه‌ند شوێنێكی شاری موسڵ ژماره‌یه‌كی زۆر داعش كوژراون و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌ته‌واوی شپرزه‌بوون، سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كان ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كه‌ن له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كاندا شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وێران كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری سوپای عیراق به‌ PUKmedia ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌چه‌ندین شوێنه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌و به‌تایبه‌ت له‌به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی باكوری ئه‌و شاره‌و شه‌نگال و زوممار، هه‌روه‌ها تیرۆرستان له‌ زیاتر له‌ 40 گوندی ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ڵهاتوون و كوشتارێكی زۆریان هه‌یه‌.

رونیشكرده‌وه‌: له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ شه‌وی رابردوو به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ شه‌ش مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش وێران بوون و زیاتر له‌ 50 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون له‌ناوه‌ندی شاری موسڵ.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌پێی زانیاریه‌كان یه‌كێك له‌و مۆڵگانه‌ی بۆردومانكراوه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بووه‌، به‌ڵام نه‌زانراوه‌ كه‌ له‌كاتی بۆردومانه‌كه‌ له‌وێ بووه‌ یان نا.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ناو كوژراوه‌كاندا سێ ژنی بیانی هه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعشدا كاریان كردووه‌.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: تیرۆرستانی داعش به‌هۆی شكستیان له‌ شاری موسڵ و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری توشی ترس و دڵه‌راوكێ هاتوون و ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌ره‌و خاكی سوریا هه‌ڵهاتوون.

PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket