riklam

ڤیستیڤاڵی چادرگه‌ی دیده‌وانی ئاماده‌یی رانیه‌ی كچان پێشكه‌شكرا

kurdistani 03:32 PM - 2014-12-19
خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌هره‌مه‌ندان و هاوكارانی ڤیستیڤاڵ دابه‌شكرا

خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌هره‌مه‌ندان و هاوكارانی ڤیستیڤاڵ دابه‌شكرا

به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین وقائیمقامی قه‌زای رانیه‌ و سه‌رۆكی شاره‌وانی رانیه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ و میوانێكی زۆر، له‌گۆڕه‌پانی ئاماده‌یی رانیه‌ی كچان ڤیستیڤاڵی چادرگه‌ی دیده‌وانی ئاماده‌یی رانیه‌ی كچان به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن میوانانی ئاماده‌بوو چادرگه‌كانی دیده‌وانی به‌سه‌ر كرانه‌وه‌، دواتر له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ره‌قیب ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌ڵكرا.

هه‌ر له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا چه‌ندین كاری فۆلكلۆری كوردی و كاری ده‌ست و هونه‌ری به‌هره‌مه‌ندانی خوێندنگاكه‌نمایش كران و له‌به‌شێكی تری فێستیڤاڵه‌كه‌ چه‌ندین شانۆگه‌ری وپارچه‌ شعر و گۆرانی پێشكه‌شكران.

 له‌كۆتایشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌هره‌مه‌ندان و هاوكارانی ڤیستیڤاڵ دابه‌شكرا و ئاگری دیده‌وانیش داگیرسێندرا.

PUKmedia ئاری مسته‌فا / رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket