riklam

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند دەكات

kurdistani 01:53 PM - 2014-12-19
پەیڕەوەكە لە 63 ماددە پێكهاتووە

پەیڕەوەكە لە 63 ماددە پێكهاتووە

دوابەدوای رێكەوتنامەكەی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەنجومەنی پارێزگا بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجەمەكە دەستیكردوە بەكۆبونەوەكانی.

رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراكسیۆنی سەوز بە PUKmediaی رایگەیاند:كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پەسەندكردنی مادەكانی پەیڕەوی ئەنجومەن بەردەوامە، پێشتریش رەشنوسی پەیڕەوەكە ئامادە كراوەو ئێستا خوێندنەوەی بۆ دەكەین.

وتیشی: پەیڕەوەكە لە 63 ماددە پێكهاتووەو تائێستاش ئەنجومەنەكە چەند ماددەیەكی پەسەندكردوەو دوو شەمەی داهاتووش كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە .

PUKmedia جەعفەر حسێن – سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket