riklam

سه‌رۆك كۆمار: له‌ناوبردنی تیرۆر كاری هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تانی ده‌وێت

kurdistani 08:45 PM - 2014-12-18
تیرۆرستان جیاوازی ناكه‌ن له‌ نێوان هیچ پێكهاته‌ و هیچ وڵاتێك

تیرۆرستان جیاوازی ناكه‌ن له‌ نێوان هیچ پێكهاته‌ و هیچ وڵاتێك

ئه‌مڕۆ 18-12-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ سه‌رۆك وه‌زیری ئوردون، له‌ كۆشكیسه‌لام له‌به‌غدای پایته‌خت، سه‌رۆك كۆمار گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ به‌ ئامانجی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوی ئیقلیمیی دژی تێرۆر.

به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم پێویستیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌، به‌ ئامانجی په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوی  ئیقلیمیی، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌یه‌كی شێلگیرانه‌ دژی تێرۆر كه‌ له‌ په‌لاماردانی دڕندانه‌ و مه‌رامه‌كانی وێرانكاری روخاندن و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندن هیچ لایه‌ك نابوێرێت.

ئه‌و دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ له‌ میانه‌ی دیداری به‌ڕێزیان بوو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا نسور سه‌رۆك وه‌زیری شانشینیی ئوردونیی هاشمیی و وه‌فدێكی باڵای وه‌زاریی ئوردون، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار نامه‌یه‌كی شا عه‌بدوڵای دوه‌می كوڕی حوسه‌ین پادشای شانشینی ئوردونیی هاشمیی پێگه‌یشت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیر نسور هێنابوی  .

له‌و نامه‌یه‌دا خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵا هه‌ڵوێستی ئوردونی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كی سه‌ربازیی وئیستخباراتیی و ئه‌منییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی عیراقدایه‌ له‌ جه‌نگی دژی تێرۆر.

سه‌رۆك كۆماریش خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌  برایانه‌یه‌ی خاوه‌نشكۆ و ئاماژه‌یكرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م روبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ی عیراقییه‌كاندا دژی ئه‌و تێرۆریستانه‌ی كه‌ جیاوازی ناكه‌ن له‌ نێوان هیچ كام له‌ پێكهاته‌كان و هیچ  ده‌وڵه‌تێكدا، خاوه‌ن شكۆ و گه‌ڵ و حكومه‌تی ئوردون هه‌ر هه‌ڵوێستی له‌م جۆره‌یان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، سه‌رۆك مه‌عسوم ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه‌: ئه‌م بارودۆخه‌ په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌شی نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی ده‌وێت بۆ به‌گژا چونه‌وه‌ی تێرۆر و تێكشكاندنی پیلانه‌كانی.

سه‌رۆك وه‌زیری ئوردنیش لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: هاتنی بۆ عیراق و به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی سیاسیی تایبه‌ت و باڵا دووپاتكردنه‌وه‌ی عه‌مه‌لیی و ده‌ستبه‌جێی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی خاوه‌نشكۆ و هه‌ڵوێستی ئوردونه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عیراق و هاوپه‌یمانیی دژی تێرۆردایه‌.

عه‌بدوڵا نسور خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا بۆ میوانداریی گه‌رم و گوڕ و په‌رۆشیی راسته‌قینه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و حكومه‌تی  عیراق  كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ په‌یوه‌ندیییه‌كان قوڵ بكرێته‌وه‌ و گه‌شه‌یان پێ بدرێت ، په‌ره‌ش بدرێت به‌ كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردونیی هاشمییدا.
عه‌بدوڵا نسور دوپاتیشیكرده‌وه‌: كه‌ خۆی و وه‌فدی گه‌وه‌ری وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌و گیانه‌ پۆزه‌تیڤه‌ی ده‌گه‌یه‌نن به‌ شا عه‌بدوڵا نسور ی دووه‌م و گه‌لی ئوردون.

سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ میانه‌ی وته‌كانیدا بۆ وه‌فدی ناوبراو رونیكرده‌وه‌: ئه‌و په‌یوه‌ندیی و مێژوه‌ هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌ی كه‌ عیراق و ئوردون پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ هانده‌رێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌ پێدانیان، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا له‌ قه‌ڵاچۆكردنی تێرۆردا به‌ڵكو له‌ بواره‌كانی تریشدا كه‌ قازانجی هه‌یه‌ بۆ گه‌لی هه‌ردو وڵات .

به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: كه‌ ئێستا عیراق به‌ هه‌مو پێكهاته‌ و لایه‌نه‌ سیاسیی و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانیه‌وه‌ له‌ هه‌ركات زیاتر یه‌كگرتووتره‌، عیراقێكه‌ تێده‌كۆشێت بۆ په‌ره‌پێدانی لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌ كاروباری ناوخۆی یه‌كتر و خۆبه‌دورگرتن له‌و هاوپه‌یمانیانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ ،له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ مێژوییه‌ كه‌ بۆ هه‌موان ناسكه‌.

هاوكات سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتی سه‌ردانی شانشینی ئوردونیی هاشمیی به‌ ده‌ست گه‌یشت و به‌ سوپاس و پێزانینه‌وه‌ په‌سه‌ندی كرد  و له‌ كاتێكی تردا واده‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.
 
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket