riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. رۆژی ژنانی جوتیار به‌رز راگیرا

kurdistani 06:16 PM - 2014-12-18
ژنان رۆڵی كاریگه‌یان له‌ كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا هه‌یه‌

ژنان رۆڵی كاریگه‌یان له‌ كشتوكاڵ و پیشه‌سازیدا هه‌یه‌

ئه‌مڕۆ 18-12-2014 بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی ژنانی جوتیار كۆلێژی ته‌كنیكی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ ۆركشۆپێكی سازكردو تیایدا دوو سیمینار له‌سه‌ر رۆڵی ژنی جوتیار له‌ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان داو، كاروچالاكی ژنی جوتیار له‌ ناو ژوری داپوشراودا پێشكه‌ش كران.

ئه‌م رۆژه‌ بایه‌خی گه‌روه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ژنان له‌  جیهاندا رۆڵێكی گه‌لێك كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ پێشكه‌وتنی كشتوكاڵدا به‌ڵام له‌ ماف و ئه‌ركدا غه‌دری لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌رك و ماف بۆ ژنی جووتیار دابین نه‌كرێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ كشتوكاڵ و پیشه‌سازی به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چێت و بازاڕی كارو ئابوری و بازاڕی پیشه‌سازی كشتوكاڵی به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تارا فایه‌ق كه‌ هه‌ستابوو به‌ سازكردنی ئه‌و سمیناره‌ وتی: له‌م سیمینارانه‌دا كۆمه‌لێك پێشنیار به‌ پشت به‌ ستن به‌ ئاماره‌كان، ئاماده‌كراون و له‌ داهاتوو یه‌كی نزیكدا ده‌درینه‌ ده‌ست حكومه‌ت و لایه‌نه‌ پیه‌وه‌نی داره‌كان بو ئه‌وه‌ی گرنگی پی بده‌ن.

لۆلاڤ ئه‌حمه‌د خوێندكاری په‌یمانگای ته‌كنیكی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پیرۆزیای له‌ ژنانی گوندنشین ده‌كه‌م پێم وایه‌ ئه‌مڕۆ روڵی ژن له‌ پێشه‌كه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵدا گه‌لیك گه‌وره‌یه‌ و له‌گه‌ڵ پێش كه‌وتنی ته‌كه‌نه‌لوژیادا ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ كشتوكاڵیه‌كانه‌ ئامێری كشتوكاڵی زیاتر بۆ ژنان دابین بكات و بیكاته‌ خاوه‌ن به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی.

هۆیا ئایار خوێندكاری قوناغی دووه‌می كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لیدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پیرۆزیای له‌ ژنانی جوتیاری گه‌لی كورد ده‌كه‌م به‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئه‌وا ئه‌و راستیه‌ ده‌بینین ژن وێرای كاروباری ماڵه‌وه‌ جوتیاریكی به‌هره‌مه‌ند و گه‌وره‌ بووه‌،  له‌ كارو باره‌ كشتوكاڵیه‌كاندا هه‌میشه‌ وا كاری كردووه‌، جیاواز نه‌بووه‌ له‌ پیاو بۆیه‌ ئه‌ركی حكومه‌تیشه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌مبه‌ر باشكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ یارمه‌تی ژنان بدات.

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا به‌ رۆژی ژنانی جوتیار  له‌لایه‌ن یونسكۆ وه‌ ناسێنراوه‌ رێژه‌ی پێش كه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵی به‌پێی ئاماره‌كان (3.4)  له‌ گونده‌كاندا به‌ڵام له‌ شاردا (2.7) زۆرینه‌ی ده‌ستی كاریش له‌ گونده‌كاندا ژنانن.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان- هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket