riklam

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی میسر كه‌وته‌خواره‌وه‌

kurdistani 12:53 PM - 2014-12-18
چوار فڕۆكه‌وانی میسری و ئیماراتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

چوار فڕۆكه‌وانی میسری و ئیماراتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوپای میسر له‌كاتی مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌شی نێوان میسر و ئیمارات كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و چوار فڕۆكه‌وانی میسری و ئیماراتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.


ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌: وته‌بێژی سوپای میسر و ناوه‌ندی گشتی هێزه‌كانی سوپای ئیماراتیش  رووداوه‌كه‌یان پشتراست كردووه‌ته‌وه‌.


وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای میسر له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌: له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ دوو ئه‌فسه‌ری میسری و دوو ئه‌فسه‌ری ئیماراتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.


 له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌ش وتویه‌تی: تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ دووپاتنه‌كراوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات پێكهێنراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌


PUKmedia   سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket