riklam

سلێمانی.. نانه‌واخانه‌یه‌ك داده‌خرێت

kurdistani 12:01 PM - 2014-12-18
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنمانییه‌كانه‌وه‌ نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌سلێمانی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنمانییه‌كانه‌وه‌ نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌سلێمانی داده‌خرێت

لیژنه‌ی نانه‌واو فڕنه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی نانه‌واخانه‌ی (باران)یان له‌ گه‌ڕه‌كی گوڵی شاری سلێمانی داخست.

دیار كه‌مال سه‌رۆكی لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌و فڕنه‌كان رایگه‌یاند كه‌ دوای سه‌ردانكردن بۆ نانه‌واخانه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ پابه‌ندنی مه‌رج و رێنمایی كاركردن نه‌بووه‌.

وتیشی: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا نانه‌واخانه‌كه‌ دابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket