داواده‌كرێت له UN ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت
kurdistani 02:10 PM - 2014-12-16له‌ڕێی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌وه داواكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته چه‌ند وڵاتێك
هونه‌رمه‌ندێك له‌ڕێگه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌وه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری فه‌ره‌نساو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیالیستی ئه‌و ڵاته‌ی كردووه‌و داوایكردووه كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژێك ته‌رخان بكرێت بۆ رێزگرتن له ئاڵای پیرۆزی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ 16-12-2014 به‌هه‌مان مه‌به‌ست نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه به‌ڕه‌سمی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
هونه‌رمه‌ند ئاكۆ غه‌ریب به PUKmedia ی راگه‌یاند: 22-11-2014 سه‌ردانی وڵاتی فه‌ره‌نسم كرد‌و سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسیكردو به‌ڕه‌سمی پێشوازیم لێكرا، ئه‌لبومێكی كاركاتێریم هه‌بوو سه‌باره‌ت به داعش و كورد خستمه‌ڕوو هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌و ئه‌وه‌بوو كه داوامانكرد پشتگیریمان بكه‌ن كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژێك دیاری بكه‌ین بۆ رێزگرتن له ئاڵای كوردستان.
وتیشی: له‌وڵاتی سویسرا له جنێف هه‌مان داواكاریمان ئاڕاسته‌ی UN كرد، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی دانیماركیش بۆ به‌هه‌مان مه‌به‌ست كۆبوینه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و لایه‌نانه زۆر به دڵخۆشیه‌وه پشتگیری داواكارییه‌كه‌یان كردین.
راشیگه‌یاند: به‌شی دووه‌می پرۆژه‌كه‌شم ئه‌وه‌یه كه نامه‌یه‌كم ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن و داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكه‌ن كه به ره‌سمی ئاڵای كوردستان بناسێنرێت و رۆژێك دیاری بكرێت بۆ رێزگرتن له‌و ئاڵا پیرۆزه كه سیمبولی خوێنی شه‌هیدانه‌وه له ئێستادا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات له بری هه‌موو جیهان.
ده‌قی نامه‌كه‌ی ئاكۆ غه‌ریب بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
(( ڕۆژێک بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ، له نه‌ته‌وه یه‌کگترووه‌کان ))
به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان
به‌ڕێزان جێگر‌و سکرتێرو ئه‌ندامانی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان
سڵاوێکی گه‌رم
ئێوه له په‌رله‌مانی کوردستان ، به‌ده‌نگی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته شه‌رعیه‌تی کارکردنتان وه‌رگرتووه ، منیش وه‌کو یه‌کێک له‌و ده‌نگانه ، به مافی خۆمی ده‌زانم پڕۆژه‌ی :-
((ڕۆژێک بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ، له نه‌ته‌وه یه‌کگترووه‌کان ))
پێشنیاز بکه‌م .
ئه‌و جه‌نگه‌ی دژ به (( داعش )) له جیهاندا به‌رپا بووه زۆرێک له ووڵاته زلهێزه‌کانی دنیا به ڕێگه‌ی ئاسمانی و لۆجستیکی ڕوبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه و هه‌موویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه تیرۆرستییه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدیه بۆ تێکدانی ئارامی هه‌موو جیهان.
به‌ڵام ته‌نیا کورده که‌به ( نێر و مێ ) ، ڕووبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه و هه‌ر ( خوشک و براو باوک و دایکی ) ئێمه‌ن خوێنیان لێده‌چۆڕێت و شه‌هید ده‌بن و ته‌نیا ئێمه‌ین له‌بری هه‌موو دنیا ده‌جه‌نگین و سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه جگه له کورد ، له‌م ناوچانه‌دا که‌سی تری تیا به‌دی ناکرێت .
پێویسته ئه‌م هه‌موو قوربانیدانه‌مان نادیده نه‌گیرێت و به جورئه‌ته‌وه داوا له دۆسته‌کانمان بکه‌ین پشتگیریمان بکه‌ن به مه‌به‌ستی (( هه‌ڵکردن و ڕێز گرتن له ئاڵای کوردستان ، له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان )) ، ڕۆژێک دیاری بکرێت . ئه‌م ئاڵایه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه ناسراوه‌و له هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵکراوه.
هیوادارم ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی کوردستان ، ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرن و ئه‌وانه‌ی له‌م پێناوه‌دا گیانیان به‌خت کرد ڕۆحیان شادتر بکه‌ین .
له گه‌ڵ ڕێزی
ئاکۆ غه‌ریب
چاوه‌ڕوانی کاری جدیم لێتان
سه‌رکه‌وتووبن
سلێمانی 16/12/2014
PUKmedia هۆزان رۆسته‌م
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25